به‌په‌له.. بارسێلۆنا گواستنه‌وه‌ی دی لیختی یه‌كلایی كرده‌وه
بارسێلۆنا سه‌ركرده بچووكه‌كه‌ی ئایاكسی له چنگی یانه زه‌به‌لاحه‌كانی ئینگلیزی ده‌رهێنا

بارسێلۆنا به ته‌واوه‌تی نزیكه له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ماتیاس دێ لیختی به‌رگریكاری هۆڵه‌ندی و یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی رابگه‌یه‌ندرێت.
تۆڕی سكای سپۆرت بڵاویكردۆته‌وه بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتوو بوو له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه و به‌رامبه‌ر 65 ملیۆن پاوه‌ند ده‌بێته یاریزانی بلاوگرانا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی دی لیخت سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه ئینگلیزیه‌كان به‌ده‌ستهێنا كه هه‌وڵیانده‌دا ئه‌م یاریزانه بگوازنه‌وه ریزه‌كانیان، له‌وانه یانه‌كانی لیڤه‌رپوول و مانچێسته‌ر یونایتد.
دی لیختی 19 ساڵان له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ئا‌یاكس پێگه‌یشتووه، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وت و له‌گه‌ڵ ئا‌یاكس گه‌یشته قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ.
دی لیخت له‌گه‌ڵ ئا‌یاكس له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی له 117 یاری كردووه، 13 گۆڵ و 7 ئاسیستی كردووه و ئێستاش بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له شاری بارسێلۆنایه.