عەلی توانا کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند و چیرۆکنووسێکی کورد بوو

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە 21/05/2019، عەلی توانا، ئەندامی کۆمەڵەی ھونەرە جوانەکانی کور] لە شاری سلێمانی، بە هۆی نەخۆشییه‌وه‌ لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

عەلی توانا لە ساڵی 1943 لە گەڕەکی سابوونکەرانی شاری سلێمانی لە دایک بووە، جیا لەوەی چەند رۆڵێکی نواندنی لە فیلم و دراماکاندا هەبووە، نووسەری پێنج چیرۆکیش بوو.

ئەو هونەرمەندە بە بەشداریکردنی لە درامای "رەشەی پۆلیس" زیاتر ناسرا، بەڵام سەرەتای دەرکەوتنی بۆ ساڵی 1970 دەگەڕێتەوە، کاتێک لەگەڵ جەلیل زەنگەنە تێکەڵی کاری هونەری بوو.

H.J

 عەلی توانا کۆچی دوایی کرد
 عەلی توانا کۆچی دوایی کرد