ھەواڵی دەستگیرکردنی نەجمەددین کەریم بە درۆ دەخرێتەوە
ھەفتەی داھاتوو دێتەوە کوردستان
K24- كهركووك:
دوای بڵاوبوونهوهی دهنگۆی دهستگیركردنی نهجمهدین كهریم، پارێزگاری كهركووك، گوایا له لوبنان دهستگیر كراوه، نووسینگهی میدیایی ناوبراو له روونکردنەوەیەكدا بۆ ڕای گشتی، ئهو ههواڵهی بهدرۆ خستهوه.
دهقی روونكردنهوهی نووسینگهی نهجمهدین كهریم:
جارێکی تر چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن، وەك پیشەی هەمیشەییان و دوور لە پرنسیپ و ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی، هەواڵێکی چەواشەکارییان بڵاوکردۆتەوە، گوایە بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم لە کاتی گەشتکردنی بۆ وڵاتی لوبنان، لە فرۆکەخانەی بەیروت دستگیرکراوە.
لێرەوە بۆ هەموو هاونیشتمانیان لە کوردستان و بە تایبەت شاری کەرکوك ڕادەگەیەنین؛ کە سەرلەبەری ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستیەوە و دکتۆر نەجمەدین کەریم، بۆ کاری ئاسایی و دیبلۆماتی خۆی گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردووە و هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە کوردستان.
هاوکات بە پێویستی دەزانین ئەوە بخەینەڕوو؛ دروستکردنی ئەم جۆرە هەواڵانە بۆ چەواشەکردن و بەلارێدابردنی هاونیشتمانیانە و هەروەها بۆ دوورخستنەوەی ڕای گشتیە لەو کیشە و گرفتانەی ئەمڕۆ لە پارێزگای کەرکوك هەیە.
H.B