یانه‌ی هه‌ولێر به هه‌مان سیناریۆ و ئه‌نجامی قوتاغی یه‌كه‌م یارییه‌كه‌ی ته‌واو كرد
هه‌ولێر نه‌یتوانی دۆخی خراپی یانه‌ی دیوانییه بقۆزێته‌وه

یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی خاڵیكی له یانه‌ی دیوانییه وه‌رگرت و به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ یارییه‌كه‌یان ته‌واو كرد.
له گه‌ڕی 28ـه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له به‌غدا بووه میوانی یانه‌ی دیوانییه، یارییه‌كه‌ش به هه‌مان سیناریۆ و ئه‌نجامی قۆناخی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
یانه‌ی هه‌ولێر و دیوانییه له مێژووی خۆیاندا 4 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، هه‌ولێر 2 یاری بردۆته‌وه و 2 یاریش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
یانه‌ی هه‌ولێر له‌م وه‌رزه له كۆی 28 یاری، 8 بردنه‌وه، 9 به‌رامبه‌ربوون و 11 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 33 خاڵ به شێوه‌یه‌كی كاتی له پله‌ی دوازده‌یه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ی دێت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی دیوانییه به 31 خاڵ له خانه‌ی چوارده‌یه‌می ریزبه‌ندی جێگیر بوو.
یانه‌ی هه‌ولێر سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له گه‌ڕی 29ـه‌می خولی نایابی عێراق له نێو یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی سه‌ماوه ده‌كات.