سلێمانی.. له باخی گشتی تەقە لە کەسێک کرا
تەقەرەکە دەستگیر کرا
K24 – سلێمانی:
ئه‌و كه‌سه‌ی له باخی گشتی كه‌سێكی بریندار كرد، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا.
کاتژمێر 11ی بەیانی ئه‌مڕۆ 2019/5/21، لە باخی گشتیی شاری سلێمانی، گەنجێک تەقەی لە کەسێک کرد و برینداری كرد، بەڵام لە لایەن پۆلیسی سلێمانییەوە تەقەکەرەکە دەستگیر کرا.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیس، تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ر، س، ع) له‌دایكبوی ساڵی 2000ه و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌راوه په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه بۆ روداوه‌كه كرایه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیان پێ كردووه.
شایه‌تحاڵێک بە کوردستان24ی راگەیاند، تەقەکەرەکە کوڕێکی گەنج بووە و دوو گولـلەی لە کەسێکی بە تەمەن داوە.
پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کردووە، دوای روداوه‌كه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه برینداره‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كرا.
H.J