كریستیانۆ خراپترین ریكۆردی ڕه‌شی تۆمار كرد
كریستیانۆ له دوای جێهێشتنی ریال مه‌درید چه‌ندان نازناوی له‌ده‌ستدا
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی دوای جێهێشتنی ریال مه‌درید له یه‌كه‌مین وه‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆس دوای 10 ساڵ خراپترین ریكۆردی تۆمار كرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌م وه‌رزه له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا 21 گۆڵی تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش كه‌مترین رێژه‌ی گۆڵكردنی كریسه دوای 10 ساڵ، دوایینجار كه كریستیانۆ ئه‌م ریكۆرده خراپه‌ی تۆمار كرد بوو، له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد له وه‌رزی 2008 ـ 2009 بوو كاتێك له پرێمه‌رلیگ 18 گۆڵی كرد بوو.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له وه‌رزی 2014 ـ 2015 له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێـتیه‌كان زۆرترین گۆڵی كرد بوو (61) گۆڵ، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس ته‌نیا 28 گۆڵی كردووه ئه‌مه‌ش كه‌مترین رێژه‌ی گۆڵكردنه به‌درێژایی 10 ساڵی رابردوو.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له چامپیۆنزلیگیش له كۆی 9 یاری 6 گۆڵی تۆمار كرد، یه‌ك وه‌رز پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات له چامپیۆنزلیگ 4 گۆڵی كرد بوو، دواتر له یه‌كه‌مین وه‌رزی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید 7 گۆڵی له چامپیۆنزلیگ كرد، دوای 9 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجاره كریستیانۆ جارێكی دیكه كه‌مترین گۆڵی له‌م وه‌رزه كرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2018 له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه به‌به‌های 105 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی یوڤێنتۆس، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه نازناوی سێریا ئه‌ی برده‌وه و به باشترین یاریزانی خوله‌كه‌ش ده‌ستنیشان كرا.