به‌په‌له.. به‌هۆی هێرشی قاڵۆچه ره‌نگه كاتی یارییه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بگۆڕدرێت
به وێنه.. ژماره‌یه‌كی زۆری قاڵۆچه هێرشی كردۆته سه‌ر یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری
به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌وان ژماره‌یه‌كی زۆر له قاڵۆچه له بلاجكتۆرهكانی یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری خڕده‌بنه‌وه ره‌نگه یاریی داهاتووی یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق له شه‌وان نه‌كرێت و هاوشێوه‌ی یارییه‌كانی رابردوو له رۆژ به‌ڕێوه‌بچێت.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، رێبین ره‌مزی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر له ئه‌كاونتی خۆی نووسیویه‌تی: ھەرچەندە له‌سه‌ر داوای ھاندەران بڕیارماندا یارییەکانی یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق لە شه‌وانی مانگی رەمەزان به‌رێوه‌بچێت، بەڵام بەھۆی بوونی ژمارەیەکی یەکجار زۆری قالۆجە ره‌نگه یارییه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر یانه‌ی سه‌ماوه كه بڕیار بوو كاتژمێر 10ـی شه‌وی چوارشه‌ممه به‌رێوه‌بچێت بۆ كاتژمێر 4:30ـی ئێواره پێشبخرێت.
راگه‌یاندكاره‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌شڵێت: چەندین جار دەرمانمان له نێو یاریگا بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە به‌كارهێنا، به‌ڵام نه‌مانتوانی ئه‌م كێشه‌یه بنبڕ بكه‌ین، به‌جۆرێك له دوایین مه‌شق و راهێنانه‌كانی هه‌ولێر كه به شه‌و به‌ڕێوه‌چوو لەگەڵ هه‌ڵكردنی رووناكی بلاجکتۆر بۆ ئەنجامدانی مەشقی رۆژانە، ھێرشێکی چاوەروانەکراو له لایه‌ن ئه‌و قاڵوجانه کرایە نێو یاریگا، ئێمه‌ش بۆ پاراستنی تەندروستی یاریزانان مەشقەکە تەواونەکرا، ته‌نانه‌ت دانیشتووانی ھەردوو گەرەکی ئازادی و عەدالە روویان لە یاریگا کرد و داوای کوژاندەنەوەی بلاجکتۆرەکان دەکرد و ھەروەھا رێستۆرانتەکان داخران، به‌وپێیه‌ی ئەم قالۆچانه لەگەڵ پێکردنی بلاجکتۆر یاخود ھەر رۆناکییەکی بەھێز یان سەرنج راکێش ھەموویان لەم شوێنە کۆدەبێتەوە.
رێبین ره‌مزی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه بۆ پاراستنی ژیانی ھاندەر و یاریزانان و دەستەی ناوبژیوانان ئەگەری زۆرە کاتی یارییەکە بکرێتە کاتژمێر 4:30ـی ئێوارە، چونکە ئەنجامدانی لە کاتژمێر 10ـی شەو مەحاڵە و بەرێژەیەکی زۆر دەبێتە ھۆکاری ئەنجامنەدانی یارییەکە.


