به فهرمی پێرێز له زاری خۆیهوه باسی رۆیشتنی رامۆسی كرد
پێرێز: بهڵێ رامۆس داوای رۆیشتنی له ریال مهدرید كردووه
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هەواڵی داواکەی سێرخیۆ رامۆس بۆ جێهێشتنی یانەکەی و پەیوەندیکردنی بە یانەکەی چینی پشت راستکردەوە و راشیگەیاند ئەوان بە هیچ شێوەیەک ئامادە نین بێ بەرامبەر دەست بەرداری بەرگریکارەکەیان ببن. هەروەها سەرۆکەکەی مێرنگی ئاماژەی بە دەنگۆی گواستنەوەی نێیمار و مباپێ بۆ یانەکەی کرد.
فلۆرێنتینۆ پێرێزی سهرۆكی ریال مهدرید دهشڵێت: بەڵێ راستە، چەند رۆژێک پێش ئێستا رامۆس و براکەی کە بەرێوەبەری کارەکانیەتی سەردانی ئێمەیان کرد، ئەوان داوا دەکەن ئێمە بێ بەرامبەر دەستبەرداری رامۆس بین، بەڵام ئێمە ناتوانین داواکەیان جێ بە جێ بکەین و بێ بەرامبەر رامۆس پێشکەش بە یانەیەکی دیکە بکەین، سێرخیۆ لە یانەیەکی چینی داواکاری بۆ هاتووە و دەیەوێت لە خولی ئەم وڵاتە بەردەوام بێت، بەڵام دووبارەی دەکەمەوە ئێمە ئامادە نین بێ بەرامبەر رێگەی پێ بدەین یانەکەمان جێبێڵێت.
پێرێز دهشڵێت: چەند سەرچاوەیەک بڵاویان کردۆتەوە کە من و رامۆس دوای دۆرانەکەی بەرامبەر ئەیاکس دەمەقاڵێمان لە نێوان دروست بووە، هەموو ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستی، ئەو یاریزانێکە هیچ کاتێک ئامادە نییە وەڵامی بەرامبەرەکەی بداتەوە.
پێرێز گوتیشی: ماوەیەکە دەنگۆی ئەوەش بڵاوبۆتەوە کە ئێمە قسەمان لەسەر ئەوە کردووە کە دەمانەوێت لە نێوان نێیمار و مباپێ یەکێکیان بگوازینەوە یانەکەمان، بەڵام ئەوەشیان راست نییە، چونکە تا ئێستا باسمان لەسەر هیچ گواستنەوەیەک لەگەڵ زیدان نەکردووە.