په‌رله‌مانتارێك: ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان یه‌ك ده‌نگ نه‌بن ناوچه‌كانی 140 له‌ده‌ست ده‌ده‌ین
هه‌وڵه‌كانی كاراكردنی مادده‌ی 140 چڕ ده‌كرێنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیاسایه‌ك بۆ چارەسەری کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئامادە دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی ناوچە کوردستانییەکان دەکات، بۆ کاراکردنەوەی ماددەی140. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاره لیژنەیەك لە پەرلەمانی کوردستان بچێتە بەغدا و داوای گۆرینی سەرۆکی لیژنەی ماددەی 140 بکات.
ئەندامێکی لێژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین پڕۆژه‌یاسایێك ئاماده بكه‌ین، كه هه‌موو ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌خۆ بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ماف و ئیمتیازاتی ئه‌و خه‌ڵكانه ده‌ستنیشان بكه‌ین، كه له ساڵی 1968ـه‌وه تا ئێستا له‌و ناوچانه زیانمه‌ند بوونه، بۆئه‌وه‌ی له داهاتوودا كار له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان بكرێت".
له لایه‌كی دیكه‌وه لایەنە سیاسییەکانی کەرکووك داوا لە پەرلەمان و حكوومه‌تی کوردستان دەکەن، رێگری لە تەعریب و بریارەکانی پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووك بكه‌ن، له‌م باره‌یه‌شه‌وه محێدین حەسەن، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت: "لایەنە سیاسییەکان یەکگرتوو نین".
هه‌وره‌ها راشیگه‌یاند، بۆ رێگری لە تەعریب و گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانە بۆ سەر سنووری هەرێمی کوردستان، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن و داوای کاراکردنی ماددەی 140 له ده‌ستووری عێراق و گۆڕینی سەرۆکی لیژنەی ئەو ماددەیەش دەکەن.
دۆخی كه‌ركووك و ناوچه کوردستانییەکانی دیکە تا دێت خراپتر دەبێت، رۆژانە هاووڵاتیانی کورد بە بەرچاوی هێزە ئەمنییەکانه‌وه شەهید دەکرێن، پەرلەمانی کوردستانیش بۆ چارەسەری کێشەی کەرکووك دەڵێت: "ئه‌گه‌ر لایەنە سیاسییەکان یەکگرتوو نەبن، ئه‌وا بە تەواوی ئەو ناوچانە لەدەست دەدەین".
H.B