لە ھەرێمی كوردستان زیاتر لە 4 ھەزار كارگەی پیشەسازی ھەیە
بۆ ئه‌وه‌ی رێگریی له چوونه ده‌ره‌وه‌ی ملیاران دۆلار بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
لە ھەرێمی كوردستان تەنھا سوود لە بەرھەمی خاوی ئاسن وەردەگیرێت لە كاتێكدا بە ھەزاران تەن بەرھەمی دیكەی خاوی وەكو پلاستیك و فافۆن و مس بوونی ھەیە، بەڵام بەھۆی نەبوونی كارگەی پێویست ئەو كەرستە خاوانە بە بڕە پارەیەكی كەم دەچێتە دەرەوەی وڵات و بازرگانە كوردەكانیش لە دوای چەند مانگێك بەنرخی دەبەرامبەر لە وڵاتانی دراوسێوە ھاوردەی دەكەنەوە، بۆیە بەپێی ئامارێك ھەرێمی كوردستان پێویستی بە زیاتر لە ھەزار كارگەی دیكەی پێشەسازییە، بۆ ئەوە سوود لەو بەرھەمە خاوانە وەرگرێت.
سه‌باره‌ت به‌هاندانی وه‌به‌هێنه‌ران بۆ درووستكردنی كارگه پیشه‌سازییه‌كان ئاسانكاری بۆیان وه‌زارتی بازرگانی و پیشه‌سازی باس له‌چه‌ند ئاسانكارییه‌ك ده‌كات بۆ ئه‌و به‌رهەمهێنه ناوخۆییا‌نه‌ی بیانه‌وێت كارگه دروست بكەن.
پێچه‌وانه‌ی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن به‌رهه‌مێكی زۆری خاوە بۆ به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه‌كان له‌گەڵ بوونی توانایه‌كی باشی مرۆیی، به‌ڵام نه‌بوونی كارگه‌ی پێویست ناتوانرێت سوود له كه‌ره‌سته‌ی خاو وه‌كو پێویست وه‌ربگێرێت ماوه‌ته ئه‌وه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌جدی كار له‌سه‌ر كه‌رتی پیشه‌سازی بكات له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌ك شاره‌زایان ئاماژه‌ی بۆ ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی هه‌م هه‌لی كار هه‌میش رێگریی له چوونه ده‌ره‌وه‌ی ملیاران دۆلار بكرێت بۆ ده‌ره‌وه.