په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: هێشتا دوا بڕیارمان له‌سه‌ر ده‌نگدان به كاندیدی پارتی نه‌داوه
"كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ته‌واو بوو ئه‌وكات هه‌ڵوێستی خۆمان ئاشكرا ده‌كه‌ین"
K24- هه‌ولێر:
سەركۆ گەڵاڵی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، وەکو فراکسیۆنەکەیان بەشداریی کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمان دەبن، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
ناوبراو جه‌ختی لسه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، یەکێتی و پارتی رێککەوتنێکیان هەیە و بۆ جێبەجێکردنی تەواوی خاڵەکانی رێککەوتنەکەش، داوای دڵنیاییان لە پارتی کردووە.
گه‌ڵاڵی ئاماژەی بەوەش دا، كه چاوەڕێی تەواوبوونی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی حزبه‌كه‌یانن وده‌ڵێت: "دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌و هەڵوێستمان لە بارەی دەنگدان بە کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رادەگەیه‌نین".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لە بانگهێشتنامەیەكدا داوای لە پەرلەمانتاران كرد، رۆژی سێ شەممە، 28/5/2019، ئامادەی كۆبوونەوە بن. سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیش لە پەرلەمان ئاشكرای كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا پەرلەمانی كوردستان متمانە بە سەرۆكی ھەرێم دەدات.
H.B