وته‌بێژی یه‌كێتی: دوا هه‌ڵوێستی خۆمان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم تاوتوێ ده‌كه‌ین
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه
K24- سلێمانی:
وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و تاوتوێی پڕۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵوێستی ئایندهی یه‌كێتی ده‌كات.
له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 28-5-2019، به ميدياكاني حزبه كه ی راگه‌یاند: سبه‌ینێ چوار شه‌ممه 29-5-2019، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
راشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی تایبه‌ت ده‌بێت به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و ناوچه‌كه، به تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مان، كه فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد و ده‌نگی به نێچیرڤان بارزانی، كاندیدی پارتی نه‌دا بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم.
وتیشی: هه‌رله‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی پڕۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، گفتوگۆی ورد له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئایندهی یه‌كێتی ده‌كرێت.
H.B