پرۆسه‌ی ته‌عریبكردنی ناوچه كوردستانییه‌كان چڕتر ده‌كرێته‌وه
په‌رله‌مانی عێراق به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی ته‌عریب بێده‌نگه
K24- هه‌ولێر:
ماوەی چەند هەفتەیەكە ھەڵمەتێكی چڕی دەركردنی كورد و سووتاندنی بەرھەمی جوتیارانی كورد لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت، بەڵام تا ئێستا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بێدەنگ و بێ ھەڵوێستە بەرامبەر تەعریبكردنی خاكى كوردستان و سووتاندنی گەنمی جوتیاران، ئەوە له‌كاتێكدا پێشتر ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر رووداوەكانی بەسرە و نقومبوونی بەلەمی گەشتیاران لە مووسڵ، چەندین بڕیاری توندی له دژی كه‌مته‌رخه‌مانی رووداوه‌كان دەركرد.
به‌گوته‌ی خه‌ڵكی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، رازیبوون بە تەعریب کردن کراوەتە مەرج بۆ دروێنەکردنی دەغڵ و دانی جووتیاران، بە ئاشکراش ھێزە سەربازیەکان لە ژێر ناوی جۆرا و جۆر سەرپەرستی ئەو تەعریب کردنە دەکەن و دەست لە بریارە سیاسیەکان وەردەدەن.
له‌مباره‌شه‌وه له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، لیزا فه‌له‌كه‌دین کاکەیی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "دۆخی ئه‌و ناوچانه پێویستیی به ئارامكردنه‌وه هه‌یه، ده‌بێت ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ ئه‌و دۆخه‌ی كه به‌ر له شازده‌ی ئوكتۆبه‌ر و بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌بوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستیمان به یه‌كده‌نگی نێوان حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پەرلەمانی عێراق، لە رووداوەکانی بەسرە و نقومبوونی بەلەمەکەی موسڵ، ھاتە دەنگ و کۆمەڵێك بڕیاری توندی دەرکرد، بەڵام ماوەیەکە لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، ھەوڵی تەعریب بە ئاشکرا ھەستی پێدەکرێت و رۆژانەش دەغڵ و دانی جووتیاران دەسووتێندرێت، لە بەرامبەردا پەرلەمانی عێراق بێدەنگە و نەیتووانیوە رێگری لەو ھەوڵانە بکات.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ش ناسر هه‌ركی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراق ده‌بینین، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ی ئێمه بوو كه پێشبینیمان ده‌كرد ئه‌و وڵاته به‌ره‌و دیموكراسیه‌ت هه‌نگاو بنێت، به‌ڵام پێشبینییه‌كانمان ئاوه‌ژوو بوونه‌ته‌وه و ئێستا ده‌سه‌ڵات به هێزه ئه‌منییه‌كان دراوه، به‌مه‌ش له ده‌سه‌ڵاتی دیموكراسیه‌ت كه‌م بووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، نه‌ك ته‌نیا له ناوچه كوردستانیه‌یكان، به‌ڵكو له زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كانه، به‌تایبه‌ت فه‌رمانده‌یی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شانه‌ی به‌مدواییه دامه‌زراون".
دوای رووداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ تا ئێستا بڕیارە ئیداریەکان، سەرجەمیان دژی کوردانی نیشتەجێی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمن، ته‌واوی بڕیارەکانیش لەژێر سایەی ھێزە سەربازیەکان جێبەجێدەکرێن، بێ ئەوەی ھیچ کام لە سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق دەنگیان لێوە بێت.
H.B