له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا عێراق 6 داعشی به‌ڕه‌گه‌ز فه‌ره‌نسی له‌سێداره ده‌دات
وته‌بێژی دادگای باڵای عێراق: داعشه فه‌ره‌نسییه‌كان به‌گویره‌ی یاسا له‌سێداره دراون
K24- هه‌ولێر:
له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا به فه‌رمانی دادگای عێراق، 6 كه‌سی به ڕه‌گه‌ز فه‌ره‌نسی، به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له رێكخراوی داعش و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له سێداره‌دراون.
عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له‌سێداره‌دانی ئه‌و 6 داعشه فه‌ره‌نسییانه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند: به مادده‌ی تیرۆر و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی داعشه فه‌ره‌نسییه‌كان له سێداره‌دراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، 4 كه‌سی فه‌ره‌نسی به گوێره‌ی مادده‌ی ژماره 13ی تیرۆری ساڵی 2005 له‌سێداره‌دراون، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندام بوون له رێكخراوی داعشی تیرۆریست و چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستیان له عێراق ئه‌نجامداوه و عێراق به گوێره‌ی یاسا ئه‌و فه‌ره‌نسیانه‌ی له سێداره‌داوه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "دادگای عێراقی ئێستا به نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی جیهان شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات، به تایبه‌ت تیرۆرستانی داعش، به‌مه‌ش به حوكمدانی ئه‌و تاوانبار و تیرۆریستانه، جیهان له هزری داعش رزگاری ده‌بێت و به‌رپه‌رچی ده‌درێته‌وه".
H.B