ئێران جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ره‌تده‌كاته‌وه
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: كرده‌وه‌مان له ئه‌مریكا ده‌وێت نه‌ك قسه
K24- هه‌ولێر:
عه‌باس مووسه‌وی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران ڕایگەیاند, ئەو مەرجانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئێرانی دايناون بە هیچ شێوەیەك جێبەجێ ناکرێن, هەر بۆیەش ئێران ئامادە نییە هیچ جۆرە دانوستانێك لەگەڵ ئەمریکا بکات, جەختیشی کردەوە کە ئەوان چاویان لە کردەوەی حکومەتی ئەمریکایە نەك قسەی بەرپرسانی ئەم وڵاتە.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مووسه‌وی گوتی: ئەو دوازدە مەرجەی مايك پۆ‌مپێیۆ, وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داینابوون, ئێمە بە مەرجی خەیاڵی دەزانین, کە بە هیچ شێوەیەك جێبەجێ ناکرێن و نە ئێمە و نە هیچ وڵاتێکی سەربەخۆ ئەو مەرجانە قەبووڵ ناکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "من دیسان جەخت دەکەمەوە کە ئێمە مێزی دانوستانمان بەجێ نەهێشتووە و لە دانوستانیشدا بووین, بنەمایەك بە ناوی رێککەوتننامەی ئەتۆمی هەر زیندووە و وەك پیوەرێك لەبەر دەستمانە".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتیكرده‌وه، "کۆماری ئیسلامی زۆر گوێ ناداتە قسەکان و چاوی لە کردەوەیە. ئەوەی بۆ ئێمە گرینگە ئەوەیە کە گۆڕانکاری لە قسەکاندا دەبێ گۆڕانکاری لە کردەوەی لێ بکەوێتەوە".
هه‌روه‌ها گوتی: "لە دۆخی ئیستادا ئێمە هیچ ناکۆکی و گرژییەکمان لە نیواندا نییە, ئەگەر وا بێتە بەرچاویش ئەوە هۆکارەکەی لایەنەکانی دیکەن و هەر ئەوانیش دەبێ بۆ کەم کردنەوەی ئەم گرژییانە هەول بدەن, ئێمە جارێ بڕوامان بە دانوستان لەمباره‌یه‌وه نییە".
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هێزێكی زیاتری سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد، گرژی نێوان تاران و واشنتن زیاتر بوون، به‌تایبه‌ت دوای ناردنی كه‌شتیگه‌لی سه‌ربازی، فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكۆڵن، فڕۆكه‌ی جه‌نگیی بی 52 و سیسته‌می دژه‌مووشه‌كی پاتریۆت.
H.B