ئۆباما هۆكاری شكسته‌كانی مێسی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

ئۆباما: مێسی بلیمه‌تی تۆپی پێ نییه‌

باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا هۆكاری شكستی ئارجێنتینا له‌ جامی جیهانی ئاشكرا ده‌كات، ده‌شڵێت: مێسی بلیمه‌تی تۆپی پێ نییه‌.

ئۆباما له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ كۆنگره‌ی ئێكسما له‌ كۆلۆمبیا ده‌ڵێت ئارجێنتینا هه‌ڵبژارده‌یه‌كه‌ به‌ كۆمه‌ڵ و به‌ گیانی یه‌ك تیپ یاریی ناكات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مێسی له‌ تیپه‌كه‌یان هه‌یه‌ ناتوانن جامی جیهانی ببه‌نه‌وه‌.

ئۆباما ده‌شڵێت: ئارجێنتینا ناتوانێت به‌ توانای تاكه‌كه‌سی نازناوه‌كان بباته‌ه‌وه‌ و پێویسته‌ شێوازی یاریكردنیان بگۆڕن.

سه‌رۆكه‌كه‌ی پێشووی ئه‌مریكا ده‌شڵێت كچه‌كانی هانده‌ری مێسین و هه‌موو كاتێك ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له‌ نزیكه‌وه‌ چاویان پێبكه‌وێت، به‌ڵام پێموا نییه‌ مێسی بلیمه‌تی تۆپی پێ بێت، چونكه‌ ناتوانێت به‌ ته‌نیا نازناوی گه‌وره‌ بباته‌وه‌، به‌ڵكو به‌پێوه‌یسته‌ ئه‌م كاره‌ به‌ كۆمه‌ڵ بكات.