پێرێز ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانانه جموجۆڵی بازرگانی له شاری مه‌درید گه‌رمتر بكات
فلۆرێنتینۆ پێرێز "سه‌رۆكه بێ وه‌فایه‌كه" ده‌ستبه‌رداری كۆمه‌ڵێك له یاریزانه‌كانی ده‌بێت
ئاماده‌كردنی: نیهاد نانه‌كه‌لی
فلۆرینتۆ پێرز "سەرۆکە بێ وەفاکە"، ئەم پیاوەی کە بۆ بەدەست ھێنانی ئامانجەکانی ھەرگیز گوێ نادات بە ھەست و سۆز‌و وەفای یاریزانەکان و هه‌ركاتێكیش بیه‌وێت ده‌ستبه‌رداریان بێت ته‌نانه‌ت ئاست و تواناشیان له‌به‌رچاو ناگرێت.
پێرێز له‌وجۆره سه‌رۆكانه‌یه كه له‌به‌ر هیچ كه‌سێك زۆر ناپاڕێته‌وه تا له یانه‌كه بمێنێته‌وه، زێدان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 3 چامپیۆنزلیگی له‌سه‌ریه‌كی بۆ ریال مه‌درید برده‌وه، به‌ڵام كاتێك زیزۆ نیازی رۆیشتنی لای پێرێز دركاند، رێگری لێ نه‌كرد و به‌ربه‌ستی بۆ دروست نه‌كرد، رێگه‌ی دا بڕوات و به ئیسراحه‌تی خۆشی بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام زیزۆ دوای 8 مانگ بۆ سه‌ر ماڵێكی وێران گه‌ڕایه‌وه كه لۆپیتیخی و سۆلاری دروستیان كرد بوو.
راسته پێرێز لەماوەی سەرۆکایەتی چه‌ندان ئه‌فسانه و ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ی په‌ڵكیشی یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ كردووه، به‌ڵام چەندان ئەستێرەی گەوره‌شی بەرێکردوە دیارترینیان کرسیتیانۆ رۆناڵدۆ بوو کە مەکینەی گۆڵکردن بوو، ھەر سەرۆک یانه‌یەک بووایە ھەموو ھێزێکی دەخست گەر بۆ مانەوەی ئەو گەوھەرە پورتوگالییه، به‌ڵام كاتێك كریستیانۆ خواستی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی نوێی لای پێرێز ده‌ربڕی بوو، پێرێز به مه‌رجی ئۆفه‌رێكی باش ده‌رگای رۆیشتنی بۆ كرده‌وه.
پێرێز له ئێستادا ده‌یه‌وێت هه‌مان سیناریۆی كریستیانۆ به‌سه‌ر رامۆسی سه‌ركرده‌ی یانه‌كه‌ی دووباره بكاته‌وه، به گوێره‌ی میدیاكانی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، پێرێز، رامۆسی سه‌رپشك كردووه كه له نێوان مانه‌وه و رۆیشتن یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.
راسته پێرێز له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان مه‌ترسیدارترین سه‌رۆكه بۆ رفاندنی ئه‌ستێره‌كانی جیهان، چونكه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت یاریزانێك بكرێت ده‌رگای خه‌زینه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه و گوێ به هیچ شتێك نادات، به‌ڵام به‌شێكی زۆر له میدیاكان بەئەندازه‌ی گرێبەستە مێژووییەکان پێرێز بە بکوژی راھێنەرەکانیش وەسفی دەکەن، ئاخر هه‌موولایه‌ك شۆك بوون كاتێك كارلۆ ئانچیلۆتی چامپیۆنزلیگی بۆ ریال مه‌درید برده‌وه، به‌ڵام دوای یه‌ك ساڵ دووریخسته‌وه، پێشتریش بۆ ماوه‌یه‌كی كورت رافایێل بێنیتێزی گواسته‌وه و دواتر ناچاری كرد ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
له سه‌رده‌می پێرێز زۆرترین راهێنه‌ر دوورخراوه‌ته‌وه، له‌وانه ڤیسێنتی دێل بۆسكی، كارلۆس كیرۆش، ئا‌نتۆنیۆ كاماچۆ، خۆزێ مۆرینهۆ، ماریانۆ گارسیا، لۆكسه‌مبۆرگ، خوان رامۆس و مانوێل پێلێگرینی، لۆپیتیخی و سۆلاری.
پێرێز لە ویلاتی دووەمی سەرۆکایەتی بە دەنگ دان سەرکەوتوو نەبوو بەڵکۆ کاندیدەکانی کشانەوە ئەمەش ھەرایەکی نایەوە، چونكه به‌شێك له میدیاكان گوومانیان له‌وه ده‌كرد له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ریال مه‌درید بە پاره پاشه‌كشه‌ی به كاندیده‌كان كردبێت.
پێرێز دیوێكی بازرگانی هه‌یه كه زۆر لێزانه له كۆكردنه‌وه‌ی داهات و پڕكردنی خه‌زێنه‌ی یانه‌كه، ئه‌م راهێنه‌ره بەنەفەسێکی درێژ و قوڵتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخەکان ده‌كات، ئەو یانانەی کە بەدەستکەوتنی نازناوی گەورە داھاتێکی زۆر بەدەست دێنن، پێرێز تەنیا بە بلیتی یاریگا و فرۆشی درێسی یاریزانن بەدەستی دێنێت.
پێشتر ریال مه‌درید وه‌ك پێویستی سوودی له تواناكانی جەمیس رۆدریگێز نه‌بینی، به‌ڵام پێرێز تەنھا لەماوەی چەند مانگێک بەس به فرۆشی درێسی ناوه‌راستكاره كۆلۆمبیاییه‌كه ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ستكه‌وته‌وه كه له مۆناكۆه‌وه گواستبوویه‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، پێرێز ئاماده‌كارییه‌كی ته‌واوی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزه‌وه بێته نێو مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، ئاماده‌كارییه‌كه‌ی پێرێز به جۆرێكه ته‌نانه‌ت ترسی خستۆته نێو دڵی به‌رپرسانی یووفا، كه ئه‌مرۆ له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی ریال مه‌درید ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه نابێت زیاده‌رۆیی له خه‌رجی پاره و گواستنه‌وه‌ی یاریزانان بكه‌ن و پێشێلی یاسای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی كه ئێستا میدیاكانی ئیسپانیا له‌سه‌ری كۆكن، پێرێز به نیازی بەرێکردنی کۆمەڵێک ئەستێرە و ھێنانی پۆلێك ئەستێرەی نوێیه، پێرێز به گواستنه‌وه‌ی یاریزانی سووپه‌رستاری نوێ دەیەوێت رووکارێکی تر و بزنسێکی تر بخاتە نێو شاری مەدرید.
به گوێره‌ی ماركا، ئه‌و یاریزانانه‌ی بوونه‌ته ئامانجی پێرێز پێكهاتوون له (محه‌مه‌د سه‌ڵاح، نێیمار دا سیلڤا، كلیان مباپێ، هاری كه‌ین).
پێرێز جگە لەوەی بازرگانێکی لێزانە لە رازیکردنی ئه‌ستێره‌كانیش یەک جار لێھاتووە، ئەو بۆ بەدەستھێنانی ئیدین ھازارد پێویستی بەمانەوەی کۆرتوایە ئەمە لەکاتێکدا ھاندەرانی قەلای مێرینگی مانەوەی كایلۆر ناڤاسیان دەوێت نه‌ك كۆرتوا، تەنانەت زێدانیش بۆ ئەمە پێی خۆشە، بەڵام پێرێزی بزنسمان ھەموو ئەو ھەست و سۆز و دەستکەوتە گەورانەی ناڤاس وەلادەنێ و کۆرتوا له‌به‌رخاتری هازارد له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌هێڵێته‌وه، به‌وپێیه‌ی هازارد و كۆرتوا ھاونشتیمانی یه‌كترن و گۆڵپارێزه به‌لجیكاییه‌كه‌ش رۆڵێكی به‌رچاوی له كارئاسانیكردنی هازارد بۆ ریال مه‌درید بینیوه.