پەرلەمان رۆژی سوێندخواردنی سەرۆكی ھەرێمی دیار كرد
پەرلەمان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات
K24 - ھەولێر
لە بانگهێشتنامەیەكدا، ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان پەرلەمانتاران ئاگادار دەكاتەوە، كە رۆژی 10/6/2019 پەرلەمان سه‌باره‌ت به سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە.
لە بانگهێشتنامەكەدا ھاتووە: "پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه (سێیه‌م)ی مادده (18) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی - عێراق، بڕیارمان دا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره (7)ى ئاسایى، ســـاڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2019/6/10دا، سه‌باره‌ت به سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان-عێراق".
ئاماژە بەوەش كراوە: "له‌به‌ر ئاماده‌بوونی میوانان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و نه‌بوونی شوێنی پێویست له ته‌لاری په‌رله‌مان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاری دا ئه‌م دانیشتنه له هۆڵی (سه‌عد عەبدوڵڵا) له شاری هه‌ولێرى پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بێت، تكایه له كاتـی دیـاریكراودا ئاماده بن".
بڕیاره لە ھەمان كۆبوونەوەی په‌رله‌ماندا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوه‌زه‌د بكرێت.

