کۆمپانیای دیلۆیت شەشەم راپۆرتی لەبارەی بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە

داهاتی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2018ی ئاشکرا کرد

K24 – هه‌ولێر:

كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانی بۆ بۆ وردبینی و ڕاوێژكاریی، شەشەم راپۆرتی تایبەتی لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان بۆ سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2018 بڵاوکردەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو لە رێگەی بۆریەوە  39 ملیۆن و 399 هەزار و 182 بەرمیل بووە.

ھەروەھا، کۆی بەهای نەوتی خاوی فرۆشراو گەیشتووەتە دوو ملیار و 125 ملیۆن و 381 هەزار و 980 دۆلاری ئەمەریکی و تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاویش 54 دۆلار و 197 سەنت بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، داهاتی نەوت و گازی هەرێم بە بەراورد بە چارەگی سێیەمی ھەمان ساڵ كەمیكردووە.

Deloitte

H.J