مورگان ئورتاگۆس بۆ كوردستان24: كڕینی ئێس400 له لایه‌ن توركیاوه ئه‌نجامه‌كه‌ی خراپ ده‌بێت
سیاسه‌تی فشاره‌كانمان له‌سه‌ر ئێران سه‌ركه‌وتوو بووه

K24 – واشنتن:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر توركیا، سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس400 بكڕێت، ئه‌نجامی خراپی ده‌بێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان24دا، مورگان ئورتاگۆس، رایگه‌یاند، سیاسه‌تی فشاره‌كانمان له‌سه‌ر ئێران سه‌ركه‌وتوو بووه.
گوتیشی: یه‌كڕیزی وڵاتانی كه‌نداو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران گرنگه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ مۆرگان ئۆرتاگۆس، لەبارەی دوا لێدوانی وەزیری دەرەوەی عێراق لەسەر پاڵپشتییەکانی بەغدا بۆ تاران لە دژی گەمارۆکانی ئەمه‌ریکا روونیکردەوە؛ واشنتن لەگەڵ بەیاننامەکەی عێراق هاوڕا نییە.
ئۆرتاگۆس جەختیکردەوە؛ گەمارۆکان لە پڕۆسەدان و کاریگەرییەکانی لەسەر ئێران ئاشکرایە.
هه‌روه‌ها گوتی: بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ قسەکانی محەممەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراقدا نین، کاتێک لە پێشوازیکردنی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو؛ عێراق پشتیوانی ئێران دەکات لە دژی گەمارۆکانی ئەمه‌ریکا.