به فه‌رمی رامۆس مانه‌وه‌ی خۆی له ریال مه‌درید راگه‌یاند
رامۆس: كێشه‌ی مووچه و پاره‌م نییه و ئاماده‌م به‌بێ به‌رامبه‌ر یاری بۆ ریال مه‌درید بكه‌م
سێرخیۆ رامۆس كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی مانه‌وه‌ی خۆی له ریزه‌كانی قه‌ڵای سپی راگه‌یاند و جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه هه‌ر له‌و یانه‌یه وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن راده‌گه‌یه‌نێت.
سێرخیۆ رامۆس ئێستا به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و هانده‌رانی ریال مه‌دریدی دڵنیا كرده‌وه كه یانه‌كه جێناهێڵێت و كۆتایی به هه‌موو ده‌نگۆیه‌كان هێنا، گوتیشی: له‌به‌رخاتری ریال مه‌درید ئۆفه‌رێكی گرانبه‌های خولی چینیم ره‌ت كردۆته‌وه.
رامۆس گوتیشی: من كاپتن و سه‌ركرده‌ی ریال مه‌دریدم، یانه‌كه‌م خۆشده‌وێت و هه‌ست به شانازی ده‌كه‌م و هه‌رگیزیش ناچمه هیچ یانه‌یه‌ك كه كێبڕكێی ریال مه‌درید بكات.
رامۆس ده‌شڵێت: له به‌شێكی زۆر له رۆژنامه‌نووسه‌كان توڕه‌م، چونكه لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یان بۆ نێوانی من و پێرێز كرد، چونكه ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌ت له نێوانماندا هه‌یه و وه‌ك په‌یوه‌ندی كوڕ و باوك وایه، ناشمه‌وێت باسی بابه‌تی پاره و مووچه و گرێبه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بكه‌م، به‌ڵام دڵنیابن من ئاماده‌م به‌بێ به‌رامبه‌ر خزمه‌تی ریال مه‌درید بكه‌م.
سێرخیۆ رامۆسی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، له هاوینی 2004 له یانه‌ی سێڤییاوه به به‌های 27 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، رامۆس له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 4 نازناوی لالیگا و 2 جامی شای بردۆته‌وه.
رامۆس 606 یاری فه‌رمی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كردووه و 84 گۆڵ و 39 ئاسیستی تۆمار كردووه.