ڤیدیۆی ساتی ده‌ستگیركردنی گه‌وره‌ترین باندی قاچاخچی له ئیسته‌نبوڵ له‌لایه‌ن هه‌واڵگه‌ری توركیاوه
له‌ناو ده‌ستگیركراوان قاچاخچی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ن
K24- هه‌ولێر:
دەزگای هەواڵگه‌ری تورکیا "MIT" و هێزەکانی پۆلیسی ئەستەنبوڵ، لە ئۆپراسوێنیکدا هەڵیان کوتایە سەر گەورەترین باندی قاچاخچیانی ڕێی ئەوروپا. لەناو دەستگیراوەکاندا قاچاخچی هه‌رێمی كوردستان هەن.
ده‌زگای لووتكه بۆ كاروباری په‌نابه‌ران و ئاواره له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی بڵاوكرده‌وه، رایگه‌یاند، "دەزگای هەواڵگه‌ری تورکیا "MIT" و هێزەکانی پۆلیسی ئەستەنبوڵ، له‌ناكاو هەڵیانکوتایە سەر گەورەترین باندی قاچاخچیانی ڕێی ئەوروپا، کە پێشتر بوونه‌ته هۆکاری گەیاندنی هەزاران کۆچبەری نائاسایی بە ئەوروپا".
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌زگای لووتكه‌دا هاتووه، "دوای ساڵێك له به‌دواداچوون و چاودێری کەسی یەکەمی باندەکە کە هاووڵاتییەکی عیراقییە بە ناوی "ئەکبەر عومەر تەوفیق"ـه له‌گه‌ڵ "١٩" كه‌سی دیكه دەستگیر کران، هاوکات پۆلیس "٥٦٩" پەنابەری نائاسایشی دەستگیر کرد".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "گروپەکە، ساڵانە زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە کۆچبەرانی ئەفغانی، عیراقی و سورییەوە بەدەستهێناوە بۆ ناردنیان "ڕەوانەکردنیان بە نایاسایی" بۆ ووڵاتانی وەک: ئۆکرانیا، ئیتالیا، یۆنان و پۆڵۆنیا".
ئاشكراشیكرد، "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا پۆلیس دەستی به‌سه‌ر بەسەر شەش ئۆتۆمبێل، شەش یەخت و بڕێك ماددەی هۆشبەردا گرتووه و ئەوەش پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، کە باندەکە پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستان "په‌كه‌كه"ـەوە هەیە".
هاوكات ده‌زگای لوتكه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌گه‌ڵ ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌ی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ساتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر بانده‌كه نیشان ده‌دات.
H.B