پۆلیسی سلێمانی 121 تۆمەتبار دەستگیر دەكات
به تۆمه‌تی جیاواز ده‌ستگیركراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له رایگه‌یاند، لەماوەی یەك مانگی ڕابردوودا هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بە سەرجەم بنكەكانیەوە 121 تۆمەتبار به تۆمه‌تی جیاواز ده‌ستگیر كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووه، بەشێك لەو تۆمەتبارانە زیادەڕۆییان كردووه‌ته سەر موڵکی گشتی و به‌شێكی دیكه‌ش به تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن دەستگیركراون، له‌كاتێكدا بەشێكیان به فێڵ پارەیان له هاوڵاتیان وه‌رگرتووه و بەشێكی دیكه‌شیان سەرپێچی رێنماییه‌كانی هاتووچۆیان كردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، سەرجەم تۆمەتباران به‌گوێره‌ی قه‌باره‌ی تۆمه‌ته‌كانیان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و بەپێی چەند ماددەیەك لەیاسای سزادانی عێراقی بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون.
H.B