"حكوومه‌تی نهێنی" جیهان به‌ڕێوه ده‌بات
كاریگه‌ریان له‌سه‌ر جیهان هه‌یه ورده‌كارییه‌كانی سه‌رسوڕهێنه‌رن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و حكوومه‌ته "نهێنییه‌ی جیهان به‌ڕێوه ده‌بات"، له رێوشوێنێكی ئه‌منیی توند، له سویسرا كۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌و گرووپه به ناوی "گرووپی بێڵده‌ربێرگ" كراوه، كه له ناوی هۆتێلێكی هۆڵه‌ندا وه‌رگیراوه و له ساڵی 1954 یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یان لێ ئه‌نجام دا.
له دوای ساڵی 1954ه‌وه، ساڵانه كه‌سایه‌تییه كاریگه‌ره‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن و هه‌ر جاره و له وڵاتێكی رۆژئاوایی كۆ ده‌بنه‌وه، ئه‌مساڵیش له سویسرا كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌وانه‌ی به گوێره‌ی "بیردۆزی پیلانگێڕی بیر ده‌كه‌نه‌وه"، پێیانوایه ئه‌و گرووپه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئاراسته سیاسی و ئابوورییه‌كانی جیهان هه‌یه و ده‌توانن هه‌م شه‌ڕ و هه‌م ئاشتیش له جیهان به‌رپا بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، وێڕای رێوشوێنی ئه‌منیی توند، كۆبوونه‌وه‌كان تۆمار ناكرێن، هیچ یه‌كێك له راگه‌یاندنه‌كان به‌شداریی تێدا ناكه‌ن و ته‌واو نهێنییه، له كۆتاییش كۆنووسی كۆبوونه‌وه نابێت و راگه‌یه‌ندراویش بڵاو ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكوو هه‌رچی ورده‌كاریی هه‌یه به نهێنێ ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش وای كردووه ئه‌وانه‌ی به‌پێی بیردۆزی پیلانگێڕی بیر ده‌كه‌نه‌وه, گومانه‌كانیان زیاتر بكه‌ن.
ئه‌مساڵ 130 كه‌سایه‌تی و سياسهتڤان و گه‌وره بازرگان به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن، 10 له‌وانه له توركیا، پۆڵه‌ندا، بوڵگاریا و ئیستنۆیا ده‌بن، ئه‌وانی دیكه‌ش له ئه‌وڕوپا و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مه‌ریكای باشوور، به‌ڵام هیچ كه‌سایه‌تی و بازرگانێكی عه‌ره‌ب له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و گرووپه به‌شدار نییه.
ئه‌مساڵ دیارترین كه‌سایه‌تیی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هێنری كیسنجه‌ر، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه به رێویه پیره‌كه ناسراوه، جارید كوشنه‌ر، هاوسه‌ری ئیڤانكای كچه گه‌وره‌ی تره‌مپه، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى رێكخراوی هاوپه‌یمانیی باكووری ئه‌تڵه‌سی، كه به ناتۆ ناسراوه.
هاوكات نوێنه‌رانی كۆمپانیاكانی مایكرۆسۆفت و گووگڵیش، كه دوو كۆمپانیای زه‌به‌لاحی بواری ته‌كنه‌لۆجیان له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌شدار ده‌بن.
ئه‌لێكس جۆنز، رۆژنامه‌نووسی دیاری ئه‌مه‌ریكا، زۆرترین هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و گرووپه و به ره‌خنه‌گرێكی سه‌رسه‌ختی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و گرووپه نهێنییه داده‌نرێت و لای خۆیه‌وه به "حكوومه‌تی سێبه‌ر" وه‌سفی ده‌كات.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، تۆمه‌تی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و تێكدانی سه‌قامگیریی ده‌خاته پاڵ گرووپه‌كه و راشیگه‌یاندووه، گرووپه‌كه هۆكاری رووداوه‌كانی "به‌هاری عه‌ره‌بی" بوو.
سه‌رچاوه: RT