كهركووك.. ههواڵگریی عێراق زانیاریی پێشوهختهی لهسهر تهقینهوهكان ههبووه
تهواوی پێكهاتهكانی كهركووك له رهوشی شار نیگهرانن
K24 - كهركووك:
هاووڵاتیانی کەرکووك داوا دەکەن دۆخی شارەکەیان ئاسایی بکرێتەوە، چونکە ئەو هێزە سەربازيیانەی ئێستا لە کەرکووکن، ناتوانن ئەمنیەتی شارەکە دابین بکەن.
تەقینەوهکانی کەرکووك، پێکهاتەکانی کەرکووکی لە کورد وعەرەب و تورکمان نیگەران کردووە و داوا دەکەن، هێزەکانی پێشمەرگە بەشێك بن لە پاراستنی ئاسایشی شارەکە.
هەواڵی شەش تەقینەوە لە یەك کات و ساتدا، هێشتا شۆکەکەی خەڵکی شارەكهی بەرنەداوە، رەوشێکی ناسەقامگیرە و بەدڵی هیچ کام لە پێکهاتەکانی کەرکووك نيیە.
گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە و دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووك، ئێستا داخوازیی سەرەکیی خەڵکەی ئێرەیە، چونکه پێیانوایە هەر لەو رێگەیەوە دەتوانرێت ئاسایش و ئارامیی بۆ شارەکە بگەڕێنرێتەوە.
تەقینەوەکانی شهوی رابردووی کەرکووك، 3 شەهید و 33 برینداری لێ کەتەوە ئەمەش دوایين ئامار بوو، بەپێی زانیاریيەکانی کوردستان 24یشو دەزگای هەواڵگریی عێراق پێشووتر زانیاری هەبووە لە سەر تەقینەوەکان و سەرجەم دەزگا ئەمنیيەکانی شارەکەی ئاگادار کردووهتەوە، بەڵام دواجار نەتوانراوە رێگری لە ڕوودانی تەقینەوەکان بكرێت.
ئ. م