چین دژی ئه‌مه‌ریكا لیستی ره‌ش ئاماده ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه له فشاره‌كانی بۆ سه‌ر چین
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه له فشاره‌كانی بۆ سه‌ر چین، له به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، لیستی ره‌ش تایبه‌ت به سزادانی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی بازرگانی چین، ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا ئه‌و كۆمپانیا و دامه‌زراوانه‌ی زیان به ئابووری چین ده‌گه‌یه‌نن، ده‌خرێنه لیستی ره‌شه‌وه.
رۆژنامه‌ی زه گڵۆباڵ تایمزی سه‌ر به حزبی شیوعی فه‌رمانڕه‌وای چین، بڵاویكرده‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، كۆمپانیای گوگڵ و ئه‌ی ئاڕ ئێمی به‌ریتانی بخرێنه لیستی ره‌شه‌وه، چونكه ئه‌وان كاركردنی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هواوی چین راگرتووه.
پێشتریش ئاژانسی بلۆمبێرگی تایبه‌ت به ئابووری بڵاویكرده‌وه، ئه‌گه‌ر چین بیه‌وێت تۆڵه له ئه‌مه‌ریكا بكاته‌وه و سزای كۆمپانیای ئه‌پڵ بدات، كاره‌سات رووبه‌ڕووی ئه‌پڵ ده‌بێته‌وه.
بلۆمبێرگ راشیگه‌یاندووه، چین دووه‌م گه‌وره‌ترین بازاری به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵه و به قه‌ده‌غه‌كردنی له چیندا، ئه‌پڵ %26ی قازانجی خۆی له ده‌ست ده‌دات.
كریش سانكار، شاره‌زا له كاروباری ئابووریی كۆمپانیای ئه‌پڵ رایگه‌یاند، ترس و نیگه‌رانیمان له‌وه‌یه، به‌كارهێنه‌رانی چین به هۆی هه‌ستی نیشتمانییه‌وه، واز له ئایفۆن بێنن و رووبكه‌نه‌وه هواوی، كه ئێستا زۆرێكیان ئایفۆن لاده‌به‌ن و هواوی به‌كار ده‌هێنن.
به گوێره‌ی بلۆمبێرگ، له %20ی قازانجی ئه‌پڵ له 2018دا له چینه‌وه بووه.
ئه‌مه‌ریكا یه‌كلایه‌نه سزای دارایی و ئابووری به‌سه‌ر كۆمپانیای هواویدا سه‌پاندووه. كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك گوگڵیش ئاسته‌نگیان بۆ هواوی دروست كردووه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر