به ڤیدیۆ.. ده‌یان دۆنم ده‌غڵودانی جووتیارانی كورد له داقووق سووتێنرا
لە دوو شوێنی جیا ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی كورد له سنووری داقووق به‌ردرا
K24 – هه‌ولێر:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 31/5/2019، لە دوو شوێنی جیا، ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی كورد له سنووری داقووق به‌ردرا.
په‌یامنێری كوردستان24 له سنووره‌كه رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له گوندی مەنسور لە کۆمەڵگه‌ی حەفت تەغار، ئاگر به ده‌غڵودانی جووتیارانی كورد به‌ردرا و به‌و هۆیه‌وه ده‌یان دۆنم زه‌ویی داچێنراو به گه‌نم سووتاون.
گوتیشی: له گوندی تۆپزاوای کاکەیی، کە دەکەوێتە باشووری کەرکووکەوە و سەر بەشارۆچکەی داقووقە، ئاگر له خله‌وخه‌رمانی جووتیارانی كورد به‌ردراوه.