بۆڵتۆن پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمەریکا هەرێمی کوردستان بە هاوپەیمانێکی دڵسۆز ناو دەبات

K24 – هه‌ولێر:

بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، پەیامێکی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی کرد.

بۆڵتۆن لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویته‌ر نووسیویەتی: "پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەم".

دەشڵێت: "هەنگاوێکی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان، کە هاوپەیمانێکی دڵسۆزی ئێمەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

H.J