ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی: ئێران پابه‌نده
ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ئێران به پێشێلكردنی رێككه‌وتنه‌كان و هاوكاری نه‌كردنی ئاژانسه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی رایگه‌یاند، ئێران به ته‌واوی پابه‌ندی ئه‌و پلانه گشتگیره هاوبه‌شه بووه، كه له‌گه‌ڵ ئاژانس هه‌یه‌تی.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ئێران به پێشێلكردنی رێككه‌وتنه‌كان و هاوكاری نه‌كردنی ئاژانسه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات، به‌ڵام ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی ره‌تیكرده‌وه، ئێران سه‌رپێچی كردبێت.
دوێنێ هه‌ینی، ئاژانسه‌كه، راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه. تێیدا رایگه‌یاند، ئێران هیچ مه‌رج و به‌ندێكی رێككه‌وتنی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆم و ئاستی پیتاندنی پێشێل نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئێران هیچ رێگرییه‌كی بۆ سه‌ردانی تیمه‌كانیان بۆ دامه‌زراوه ناووكییه‌كان درووست نه‌كردووه.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوانیان ئێران بۆی هه‌یه یۆرانیۆم بپیتێنێت، به‌ڵام رێژه‌كه‌ی له 3.7 له سه‌د تێنه‌په‌ڕێت.
هه‌روه‌ها ده‌بێت، یه‌ده‌گی ئاوی قورسی ئێران له 125 ته‌نی مه‌تری زیاتر نه‌بێت.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر