کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دەستیپێکرد
سەرۆک بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە دەکات
K24 – ههولێر:
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی لە پیرمام دەستی پێکرد.
ئەمڕۆ شەممە 06/01/2019، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان باس لە پرسەکانی پێکهێنانی حکوومەت، سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم و رەوشی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکات.
پەیامنێری کوردستان24 لە شوێنی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، پرسێکی دیکەی گرنگی کۆبوونەوەکە، پەیوەندیی نێوان پارتی و یەکێتی دەبێت، کە لە دوایین کۆبوونەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمدا، بە هۆی ئەوەی یەکێتی بەشداریی کۆبوونەوەکەی نەکرد، حاڵهتێكی نائاسایی بەخۆیەوە بینی.
H.J