كورد و ئه‌مه‌ریكییه‌كان له رێی ئه‌م ژنه‌وه نزیك بوو به‌غدادی بكوژن
هاوسه‌ری وه‌زیری نه‌وتی داعش نهێنیی زیاتری به‌غدادیی ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، بڵاویكرده‌وه، هاوسه‌ری وه‌زیری نه‌وتی داعش، كه پێش چوار ساڵ ده‌ستگیر كرابوو، رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له راوه‌دوونانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی.
دوێنێ هه‌ینی، رۆژنامه‌كه راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه. له توێی راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له هه‌ولێر چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ نه‌سرین ئه‌سعه‌د ئیبراهیم، ناسراو به "ئوم سه‌یاف" كردووه، كه سزای له‌سێداره‌دانی هه‌یه. له 2015ه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
"ئوم سه‌یاف"، له لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا له كێڵگه‌ی ئه‌لعومه‌ری نه‌وتی له دێرزوور ده‌ستگیر كرابوو. هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌زیری نه‌وتی داعش بووه. كه‌سێكی نزیكی به‌غدادی بووه.
به‌رپرسانی كورد به رۆژنامه‌كه‌یان راگه‌یاندووه، "ئوم سه‌یاف"ی 29 ساڵ، گرنگترینی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی داعشه، كه ده‌ستگیر كراوه. سه‌ره‌تا ره‌تیكردووه‌ته‌وه هاوكاریی لێكۆڵه‌ران بكات، به‌ڵام له سه‌ره‌تای 2016دا توانراوه زانیاریی هه‌واڵگریی ورد له باره‌ی داعش و به‌غدادیی لێ به‌ده‌ست بهێنریت. ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ شوێنپێ هه‌ڵگرتنی به‌غدادیی.
روونیشیكرده‌وه، دانیشتنه‌كانی لێپرسینه‌وه له‌و ژنه چه‌ندین كاتژمێری خایاندووه. هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا و كورد، زانیاریی گرنگیان له باره‌ی جێگۆڕكێ و سه‌ردانه‌كانی به‌غدادی و تۆڕه نهێنییه‌كانی ده‌ستكه‌وتووه.
به‌رپرسانی كورد به رۆژنامه‌كه‌یان راگه‌یاندووه، له شوبات/ فێبرایه‌ری 2016، "ئوم سه‌یاف" زانیاریی زۆر گرنگی له باره‌ی مانه‌وه‌ی به‌غدادیی له ماڵێكی مووسڵدا ئاشكرا كردووه. زۆر نزیك بوونه‌ته‌وه له له‌ناوبردنی به‌غدادیی. به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان رایانگه‌یاندووه، ئه‌و ماڵه ناكه‌نه ئامانج و هێرشی ناكه‌نه سه‌ر، دواتر ده‌ركه‌وتووه، به‌غدادیی له‌و ماڵه‌دا بووه.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: هه‌واڵگریی كورد و ئه‌مه‌ریكییه‌كان زۆر زانیاریی تایبه‌تییان له باره‌ی به‌غدادییه‌وه له رێی "ئوم سه‌یاف"ه‌وه ده‌ستكه‌وتووه. چونكه ئه‌و زۆر نزیك بووه له به‌غدادیی. ته‌نانه‌ت ئاماده‌ی تۆماركردنی وتاره‌كانی به‌غدادیش بووه.
به‌رپرسێكی هه‌واڵگریی كورد، به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، "ئوم سه‌یاف"، وێنه‌یه‌كی روونی بۆ په‌یكه‌ری خێزان و ده‌وروبه‌ری به‌غدادیی كێشاوه. یارمه‌تی داون بۆ ناسینی ده‌وروبه‌ری به‌غدادیی و رۆڵیان.
"ئوم سه‌یاف" پێیوایه، به‌غدادی هه‌ر له عێراقه، چونكه زیاتر له‌و وڵاته هه‌ست به دڵنیایی ده‌كات، نه‌ك له سووریا.
ئ.ر