مێسی: من به‌هۆی كریستیانۆ ئاستم به‌رزتر بوو
مێسی: ریال مه‌درید به‌هۆی كریستیانۆ وێران بوو
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له دیمانه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌هۆی رۆیشتنی كریستیانۆ ریال مه‌درید به‌ره‌و وێران بوون رۆیشت، ده‌شڵێت: من به‌هۆی كریستیانۆ له لالیگا ئاستێكی به‌رزترم پێشكه‌ش ده‌كرد و بینه‌ریش چێژی له ململانێ و ركابه‌ری نێوان من و كریس ده‌بینی.
لیۆنێل مێسی له دیمانه‌یه‌كی كه‌ناڵی FOX SPORTـی ئارجێنتینا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌موو لالیگا بیری كریستیانۆ ده‌كات، ده‌شڵێت: له سه‌ره‌تا زۆر كه‌س لێم دڵگران بوون كاتێك پێموابوو رۆیشتنی كریستیانۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر لالیگا و ریال مه‌دریدیش ده‌كات، ده‌ركه‌وت من راستم، چونكه نه‌ك ریال مه‌درید هه‌ر یانه‌یه‌ك یاریزانێكی هاوشێوه‌ی كریستیانۆ له‌ده‌ست بدات كه هه‌ر وه‌رزێك 50 گۆڵی ده‌كرد بێگوومان كاریگه‌ری خراپ له دوای رۆیشتنی دروست ده‌كات.
مێسی ده‌شڵێت: ریال مه‌درید له 9 ساڵی رابردوو هێنده‌ی ئه‌م وه‌رزه خراپ نه‌بوو، له 2010ـه‌وه ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ كریستیانۆ له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ دوورنه‌خراوه‌ته‌وه.
مێسی له باره‌ی نێیماری به‌رازیلییه‌وه گوتی: تا ئه‌م كاتانه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوانماندا هه‌یه، ته‌نانه‌ت من و سوارێز و نێیمار گرووپێكی هاوبه‌شمان له وه‌تس ئه‌پ هه‌یه به باشی ئاگامان له‌یه‌كتر هه‌یه و نێیمارم خۆشده‌وێت چونكه دیارده‌یه و هاورێیه‌كی باش و یاریزانێكى به‌هێزه.
مێسی له به‌رسیڤێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه گواردیۆلا مامۆستایه‌كی تایبه‌تی بووه، ده‌شڵێت: ئه‌و راهێنه‌رێكی نایاب و مامۆستایه‌كی گه‌وره‌ی من بوو، راهێنه‌رێكی زۆر لێزان و مه‌زن بوو، پێشبینییه‌كانی بۆ رووداوه‌كانی نێو یاریگه زۆر دروست بوو.
مێسی له دیمانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند كه له‌وه ساته‌ی حه‌زی بۆ تۆپی پێ دروست بووه خه‌ونی منداڵی ئه‌و ته‌نیا پۆشینی درێسی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا بوو، ده‌شڵێت: تا هێز له ئه‌ژنۆم هه‌بێت ده‌مه‌وێت خزمه‌تی وڵاته‌كه‌م بكه‌م، كاتێكیش دهدورێین زۆر هه‌ست به ئازار ده‌كه‌م، به‌ڵام من متمانه‌م به‌خۆم هه‌یه و خۆراگرم و ده‌توانم خۆم راست بكه‌مه‌وه و ساته سه‌خته‌كان تێپه‌ڕێنم.