رۆناڵدۆ: ته‌نیا چێژ له یاریكردنی ئه‌م 5 یاریزانه وه‌رده‌گرم
رۆناڵدۆی دیارده ناوی كریستیانۆ ناهێنێت
رۆناڵدۆی به‌رازیلی له دیمانه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه چێژ له‌سه‌یركردنی یاری 5 یاریزان وه‌رده‌گرێت، له نێویاندا ناوی كریستیانۆ ناهێنێت.
رۆناڵدۆ له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: بۆ چێژوه‌رگرتن له یاری لیۆنێل مێسی یاریزانی ژماره‌یه‌كه، چونكه له نێوان ته‌مه‌نی 20 تا 30 ساڵی هیچ یاریزانێكم به ئه‌ندازی مێسی ئاستبه‌رز نه‌بینیوه.
رۆناڵدۆ ده‌شڵێت: له دوای مێسی چێژ له یاریكردنی هازارد، مباپێ و نێیمار و محه‌مه‌د سه‌ڵاح وه‌رده‌گرم.
له باره‌ی هۆكاری ناوهێنانی كریستیانۆ، هێرشبه‌ره به‌رازیلییه‌كه ده‌ڵێت: كریستیانۆ زیاتر بیر و هۆشی لای گۆڵكردنه.
رۆناڵدۆ گوتیشی: زیاتر له هه‌مووانیش هه‌ست ده‌كه‌م مباپێ شێوازی یاریكردنی له من نزیكه، له ڕووی خێرایی و لێدانی كۆتاییه‌كان، بۆیه زۆر حه‌ز به‌و یاریزانه ده‌كه‌م.