یاریی کۆتایی لە یۆرگن کلۆپ بووەتە گرێکوێرەیەکی گەورە
به ڤیدیۆ.. کلۆپ لە بەرنامەی ملیۆنێر وەڵامی پرسیاری کۆتاییشی نهزانیوه
یۆرگن کلۆپ یاریی کۆتایی لێ بووەتە گرێکوێرەیەکی گەورە، جگە لەوەی لە کۆی حەوت یاریی کۆتایی شەش جار دۆڕاوە و نازناوەکانی لەدەست داوە، پێشتر لە سەردەمی لاویەتیشدا لە دوایین قۆناخ ملیۆنێک یۆرۆی لەدەست داوە.
ساڵی ١٩٩٥ کاتێک یۆرگن کلۆپ لە ریزەکانی یانەی ماینزی ئەڵمانی یاریزان بوو، بەشداریی بەرنامەی ملیۆننێری کردووە و سەرجەم پرسیارەکانی بەرنامەکەی زانیوە و وەڵامی دروستی داوەتەوە، تەنیا پرسیاری کۆتایی نەبێت، ئەوکاتیش کلۆپ کە هەروەکو ئێستا سوورە بوو، پرسیاری کۆتایی نازانێت و ملیۆنێک یۆرۆ دەدۆڕێنێت.
كڵۆپ پێشتر دوو یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ لهگهڵ یانهكانی لیڤهرپوول و دۆرتمۆند دۆڕاندووه، پێدەچێت کلۆپ هەمیشە لە دوایین هەنگاو شکست بووبێتە بەشی، بەڵام دیار نییە ئەمشەو چارەنووسی ئەو راهێنەرە ئەڵمانییە چۆن دەبێت.