ململانێی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران فستقیشی تێكه‌وت
له كه‌شتی فڕۆكهههڵگرهوه بۆ ململانێی فستق
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا باس له ده‌ركه‌وتنی ململانێیه‌كی نوێی ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌كه‌ن، ئه‌ویش سه‌رهه‌ڵدانی "جه‌نگی فستقه، كه هه‌ردووكیان به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌ره‌كی فستقن له جیهان.
هه‌ردوو وڵات به‌رهه‌مهێنی سه‌ره‌كی فستقن له جیهاندا و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان به باشی ده‌زانن گوشاری ئابووری زیاتر بخرێته سه‌ر ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان شوێنی به‌رهه‌می ئه‌و وڵاته له بازاڕه‌كان بگرنه‌وه، یان به‌لای كه‌مه‌وه سزاكانی ئێستا وه‌كو خۆیان بمێننه‌وه.
به گوێره‌ی گۆڤاری "pastemagazine"، ئه‌مه‌ریكا و ئێران نزیكه‌ی 70 بۆ 80%ی فستقی جیهان به‌رهه‌مده‌هێنن و كۆنتڕۆڵی بازاڕی ئه‌و به‌رهه‌مه‌یان كردووه، زۆربه‌ی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش له ویلایه‌تی كالیفۆرنیان.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، "جه‌نگی فستق" بكرێته فیلمێكی دۆكیومێنتاری، كه باس له چۆنیه‌تی سه‌ركه‌وتنی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكات، له سوودوه‌رگرتن له‌و بۆشاییه‌ی به‌هۆی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران، له بازاڕی فستق درووستبووه.
ئ. م