عه‌ره‌به سوننه‌كان: ئه‌وه‌ی پێشتر هۆشداریمان له‌باره‌یه‌وه ده‌دا ئێستا له كه‌ركووك جێبه‌جێ ده‌كرێت
"ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك روو ده‌دات ئامانج لێی زیادكردنی میلیشیا چه‌كداره‌كانه له‌و ناوچانه"
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆزه عه‌ره‌به سوننه‌كانی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئیدانه‌ی سووتاندنی ده‌غڵ و دانی جووتیارانی كورد، پرۆسه‌ی ته‌عریب و به ئامانجكردنی كورد له‌و ناوچانه ده‌كه‌ن.
موزاحم حوێت، وته‌بێژی عه‌ره‌به سوننه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئێمه وه‌ك هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و ناوچانه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه هۆشداری له‌باره‌ی به‌ئامانجكردنی كورد له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه ده‌ده‌ین".
گوتیشی: "ئه‌وه‌ی پێشتر هۆشداریمان له‌باره‌یه‌وه ده‌دا، ئێستا بهركردهیی جێبه‌جێ ده‌كرێت و رۆژ به‌ڕۆژ كرده‌وه‌كانی ته‌قینه‌وه و سووتاندنی كێڵگه و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی جووتیاران، كه زۆربه‌یان هی كوردن، له زیادبوونه".
هۆزه عه‌ره‌به‌كان له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ده‌ڵێت: "بۆ هه‌موو لایه‌ك دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك روو ده‌دات، هه‌مووی پلان بۆداڕێژراوه و ئامانج لێی زیادكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان و میلیشیا چه‌كداره‌كانه و له‌پێناو ته‌نگ پێهه‌ڵچنینی كورد و به‌شێكی ئه‌و عه‌ره‌ب و توركمان و كریستیانه ئاشووریانهیه، كه دان به راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووكدا نانێن".
حوێت ده‌ڵێت: "راكان جبووری چه‌ند شانه‌یه‌كی نهێنی په‌یوه‌ندیدار به گروپه چه‌كداره‌كان و سه‌ر به میلیشیاكان له كه‌ركووك، له‌ڕێگه‌ی كه‌سێكی نزیكییه‌وه ناسراو به "ئه‌بو محه‌مه‌د" به‌ڕێوه ده‌بات، كه ئه‌و شانه نهێنیانه كرده‌وه‌ی رفاندن و تیرۆركردن به نهێنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، "ئێمه زانیاریمان له‌به‌ر ده‌سته، ئه‌و كرده‌وانه‌ی له‌لایه‌ك رۆڵه‌كانی كورد له‌و ناوچانه ده‌كاته ئامانج، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه په‌یامێكه بۆ ترساندنیان".
دوای ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ش، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24، حوێت دووپاتیكرده‌وه، "نه‌ك ته‌نیا كورد، به‌ڵكو زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه له پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمانن، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌زۆر به‌سه‌ر ناوچه‌كانیان سه‌پێندراوه، به‌ڵام له ترسی گروپه‌كانی سه‌ر به میلیشیاكان و راكان جبووری، نا‌وێرن له پێش چاوی كامێرا و میدیاكان گوزارشت له نه‌هامه‌تییه‌كانیان بكه‌ن".
H.B