پارتی: له پێكهێنانی كابینهی نوێ نهرمی زۆرمان نواندووه
"یەکێتی پاشەکشەی لە رێککەوتنەکە کرد"
K24 - ههولێر:
گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدهگهیهنێت، لەگەڵ یەکێتی لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووك رێککەوتبووین، بەڵام یەکێتی پاشەکشەی لە رێککەوتنەکە کرد، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیش داوا لە پارتی دەکات لە بارەی پۆستی پارێزگاری کەرکووك نەرمی بنوێنێت.
پۆستی پارێزگاری کەرکووک یەکێکە لە هۆکارەکانی دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت، پارتی لە رێگەی گوتەبێژەکەیەوە وردەکاری زیاتر لە بارەی رێککەوتن لەسەر ئەو پۆستە ئاشکرا دەکات و دەڵێت جگە لەو رێککەوتنەی لە نێوان سەرۆك بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ هەبووە هیچ موبادەرەیەکی دیکە ناكەن و یەکێتیش بەوە تۆمەتبار دەکات لە رێککەوتنەكەی لە بارەی کەرکووك پاشگەزبووەتەوە و دەشڵێت: "لە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەمان هەیە لەگەڵ پێکهێنانی حکوومەت هەوڵەکان بۆ ئاسايیکردنەوەی دۆخی کەرکووك و پارێزگار بگرینەبەر".
ئەو دوو رێککەوتنەی لە نێوان پارتی و یەکێتی هەیە پۆستی پارێزگاری کەرکووك بووەتە گرفت بۆ جێبەجێکردنییان، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیش لە بارەی پۆستی پارێزگاری کەرکووك داوا لە پارتی دەکات لەو بارەیەوە نەرمی زیاتر بنوێنێت، دەشڵێت: "بەرژەوەندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی زۆرن"، داوای هەماهەنگی و کاری پێکەوی لە نێوان هەردوولا دەکات".
دۆخی پارێزگای کەرکووك دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر تا دێت بەرەو خراپتر دەچێت و لە نێوخۆی شارەکە تەقینەوە و خراپی دۆخی ئەمنی شڵەزاوی دروستکردوە و لە سنووری پارێزگاکەش دەغڵۆ دانی جوتیارانی کورد دەسووتێت, ئەم دۆخە دەرئەنجامی 16ی ئۆکتۆبەرە و پارتی دەڵێت: "بە دانانی پارێزگار کێشەی کەرکووك چارەسەر نابێت".
ئ. م