ئێران ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ واشنتن
رۆحانی مەرجی ئێران بۆ دانووستان لەگەڵ ئەمەریکا ئاشکرا دەکات
K24 – ههولێر:
سەرۆككۆماری ئێران دەلێ ئەگەر ئەمەریكا رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەكان بگرێت، ئەوان ئامادەن گفتوگۆ بكەن.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فارس، حەسەن رۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران لە نوێترین لێدوانی لەبارەی پەیوەندییان لەگەڵ ئەمەریکا رایگەیاندووە: "لەبەرامبەر ھێزە فراوانخواز و زاڵمەكاندا ملكەچ نابین، لەگەڵ ئەمەش، كۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە گفتوگۆ بكات".
رۆحانی دەڵێت مەرجی ئەوان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکا ئەوەیە، واشنتن رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرێت و فەرمان بەسەر ئێران نەکرێت چونکە تاران بەهۆی فشارەوە ناچار بە دانووستان ناکرێت.
پێشتر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاندبوو، بەرپرسانی ئێران داوای گفتوگۆ دەکەن و ئەو چاوەڕێی پەیوەندییان دەبێت، بەڵام بەرپرسانی ئێران ئەم لێدوانەیان رەتکردەوە و رایانگەیاند، دانووستان لەگەڵ ئەمەریکا، هاوشێوەی دانووستانە لەگەڵ شەیتان.
Reuters
H.J