پارتی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بڵاوكرده‌وه
رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ینه حه‌كه‌م تا بزانرێت كام لایه‌ن له رێككه‌وتنه‌كه لایداوه
K24 - هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان، ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسییه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پرۆسه‌ی حوكمڕانی و پێكهێنانی حكوومه‌ت و دانانی پارێزگارێك بۆ كه‌ركووك له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون.
پارتی دیموكراتی كوردستان له رێگای میدیای فه‌رمی حزبهكهیەوه ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه و پاشكۆكهی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "به‌هۆی ئه‌و ھەڵوێستەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لە رێکەوتی 28/5/2019 نواندی سەبارەت بە بایکۆتکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمان و دەنگنەدانیان لە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم و ھێنانەوەی ھەندێ پاساوی دور لە راستی سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی ناوەرۆکی رێککەوتنەکان و بەتایبەتیش پرسی چارەسەرکردنی کێشەکانی پارێزگای کەرکووک بە دانانی پارێزگاریشەوە، کە بە رێککەوتنێکی واژۆکراو دیاریکراوە کە ھەردوو بەڕێزان سەرۆک مەسعود بارزانی و کاک کۆسرەت رەسووڵ ھەردووکیان پێکەوە ئەم ئەرکە دەگرنە ئەستۆ بە مەبەستی چارەسەری".
پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند "مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نە ئیلتزامیان بەو رێککەوتنە کرد، کە لە لایەن نێچیرڤان بارزانی و کۆسرەت رەسووڵ لە رێکەوتی 4/3/2019 لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی ئیمزا کرا و نە بە کاتەکەیەوە کە ھاوتەریبە لەگەڵ پێک‌ھێنانی کابینەی حکومەتی ھەرێم، نەک ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم، نە لە دەسەڵاتپێدانی ھەردوو بەڕێزان بۆ چارەسەری کێشەی پارێزگای کەرکووک بە پارێزگاریشەوە و نە ئیلتیزامیشیان بە رێککەوتنی ھەردوو بەڕێزان لەسەر فەرەیدون عەبدولقادر ئەندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی نیشتمانی و ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان كرد. بۆیە بڕیارماندا دەقی رێککەوتننامە سیاسیەکەی نێوانمان و پاشکۆی ئەو رێککەوتنەش بۆ خەڵکی کوردستان وەکو خۆی بڵاوبکەینەوە و بیانکەین بە حەکەم بۆ بڕیاردان کە کام لایەن لە رێککەوتنەکە لایداوە".
رێككه‌وتنى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان
له روانگه‌ى هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تى و پارێزگارى له دهستكهوتهكانىگهلهكهمان، كه به خوێن و خه‌باتى چه‌ندین ساڵه هاتوونه‌ته‌دى، هه‌روه‌ها ئه‌زموونى درێژى خه‌بات و دامه‌زراندنى په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێم بۆ زیاتر برهوپێدانى ده‌ستكه‌وته‌كان و له‌به‌رچاوگرتنى خوێنى شه‌هیدان و دابینكردنى ئاینده‌یه‌كى گه‌ش بۆ كوردستان و یه‌كریزى گه‌لى كوردستان و زامنكردنى مافه ده‌ستوورییه‌كان و گێڕانه‌وه‌ى كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و زیاتر به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانمان، هه‌ردوولا گه‌یشتینه ئه‌م رێككه‌وتنه سیاسیه.
1- هه‌ردوولا پابه‌ند ده‌بن به یه‌كێتى خاكى نیشتمان و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان، قه‌واره سیاسى و ئیدارییهكهى ده‌پارێزن و له رووى دامه‌زراوه‌یى و حوكمڕانىیهوه به‌هێزى ده‌كه‌ین.
2- هه‌ردوولا له به‌رێوه‌بردن و به‌هێزكردنى دامه‌زراوه ده‌ستوورى و یاسایى و كارگێڕىیهكانى هه‌رێمى كوردستاندا شه‌راكه‌تى راسته‌قینه و كارا له نێوانیان بونیات ده‌نێن، به شێوه‌یه‌ك كه ده‌سه‌ڵاته‌كان له چوارچێوه‌ى شه‌رعیه‌ت دابن و پیاده‌كردنیان له ئیراده‌ى گه‌ل و دامه‌زراوه فه‌رمى و یاساییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه بگرێت.
3- له پێناو به‌هێزكردنى سیسته‌مى به‌رگرى و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كان و پاراستنى ئاشتى و ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان، پێكه‌وه هه‌ردوولا له رێگاى حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه هه‌موو هه‌وڵه‌كانى خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ر بۆ دووباره رێكخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ، به شێوه‌یه‌ك ببێته مایه‌ى یه‌كگرتنه‌وه‌ى ته‌واوه‌تیان و باشتر رێكخستنه‌وه‌یان له چوارچێوه‌ى دامه‌زراوه نیشتمانییه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
4- هه‌دوولا به ته‌واوى توانایانه‌وه پاڵپشتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى و چه‌سپاندنى زیاترى شه‌فافیه‌ت و دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى و به‌هێزكردنى رۆڵى دامه‌زراوه‌كانى چاودێرى له هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌ر هه‌نگاوێكیش بۆ به‌دیهێنانى ئه‌م ئامانجه پێویستى به دانانى یاسا بێ، هه‌ردوولا وه‌كو یه‌ك تیم له په‌رله‌مانى كوردستاندا كارى بۆ ده‌كه‌ن.
5- هه‌ردوولا پاڵپشت ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رنامه‌یه‌كى هاوسه‌نگ و تێر و ته‌واوى ئه‌نجامدانى چالاكى ئیدارى هه‌بێ له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستاندا.
6- أ - هه‌ردولا هه‌وڵده‌ده‌ن له ماوه‌ى خوڵى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستاندا ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان ته‌واو بكرێت و خواسته جیاوازه‌كان له سه‌ر سیسته‌مى سیاسى له رێگاى ده‌ستووره‌وه به سازان چاره‌سه‌ر بكرێت. هاوكات هه‌ردوولا پاڵپشتى ئه‌وه ده‌بن به ره‌چاوكردنى به‌رنامه‌ى چاكسازى مه‌ركه‌زى، له ژێر چاودێرى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تدا (لامه‌ركه‌زیه‌تى ئیدارى) له‌سه‌ر بنه‌ماى شۆڕكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ یه‌كه كارگێڕییه‌كان كارى پێ بكرێت.
6-ب- تا ئیقرارى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان، پڕۆژه یاساكانى كه ره‌هه‌ندى نیشتمانیان هه‌یه به سازان ئاماده بكرێت، له‌وانه‌ش یاساى هه‌ڵبژاردن.
7- هه‌ردوولا له رێگاى حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه هه‌وڵ و هه‌نگاوى هاوبه‌شیان ده‌بێ بۆ هه‌مه‌چه‌شنه‌كردنى سه‌رچاوه‌كانى داهاتى هه‌رێمى كوردستان، له پاڵ نه‌وت و گاز، په‌ره‌پێدانى كه‌رتى كشتوكاڵ و پیشه‌سازى و گه‌شتوگوزار به ئه‌وله‌وییه‌ت وه‌رده‌گیردرێ، هاوكات رێكخستنه‌وه‌ى سیسته‌مى بانكى و كه‌رتى وه‌زیفه‌ى گشتى و دروستكردنى ئه‌نجوومه‌نى راژه و دروستكردنى سندوقى خانه‌نشینى، ئامانجى هاوبه‌شى هه‌ردوولا ده‌بێت.
8- پارتى و یه‌كێتى كۆكن كه دامه‌زراوه یاساییه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به شه‌فافى سامانى ژێرزه‌وى و نه‌وت و گاز بخه‌نه خزمه‌تى خه‌ڵكى كوردستان و ته‌واوى ئه‌و یاسایانه له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ربچن كه له یاساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستاندا هاتوون، هه‌روه‌ها په‌له بكرێت له دروستكردنى سندوقى داهاته‌كانى نه‌وت و گاز به پێى ئه‌و یاسایه‌ى كه له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌رچووه.
9- هه‌ردوولا له سه‌ر ئاستى حكوومه‌تى فیدراڵى هاوهه‌ڵوێست ده‌بن له په‌یوه‌ندى به مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و جێبه‌جێكردنى ته‌واوى بنه‌ماكانى سیسته‌مى فیدراڵى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى په‌یوه‌ست به ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و پرسى نه‌وت وگاز و بودجه‌ى هه‌رێم و پێشمه‌رگه و ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى گشتى، ئه‌م هاوهه‌ڵوێستیه له رێگاى دامه‌زراوه یاسایى و ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌ره‌كانمان له دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان به‌رجه‌سته ده‌كرێت، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنى هاوپه‌یمانى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئامانجى هاوبه‌شى هه‌ردوولا ده‌بێت.
10- هه‌ردوولا پابه‌ند ده‌بن به‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له سه‌ر هه‌رسێ ئاستى عێراق و هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تى له چوارچێوه‌ى دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت، هاوكات هه‌ردوولا دیدگاى هاوبه‌شیان ده‌بێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانى ده‌ورووبه‌ر و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیانه‌ى كێشه‌ى كورد له به‌شه‌كانى دیكه‌ى كوردستان، ئه‌مه‌ش به رێزگرتن له به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تى هاوبه‌ش.
11- هه‌ردوولا پابه‌ند ده‌بن به رێزگرتنى ماف و ئازادى پێكهاته ئه‌تنیكى و ئایینیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى به‌شداریكردن له ده‌سه‌ڵاتى سیاسى هه‌رێمى كوردستاندا.
12- هه‌ردوولا هاوهه‌ڵوێستن كه تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى به‌رده‌وامه له سه‌ر ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان، له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بن له سیاسه‌تى هاوپه‌یمانێتى ناوخۆیى و هه‌رێمى و نێوده‌وڵتى بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و توندڕه‌وى.
13- هه‌ردوولا هاوهه‌ڵوێستن له سه‌ر ئه‌وه‌ى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بایه‌خى ته‌واو بدات به ره‌خساندنى هه‌لى كار و باشتركردنى بژێوى ژیانى خه‌ڵك و پێشكێشكردنى خزمه‌تگوزارى زیاتر به هاووڵاتیان و باشتركردنى ره‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ و مافى ژنان و ژینگه‌پارێزى.
14- سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌ماهه‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست ده‌بن له په‌رله‌مان و ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت بۆ كارى په‌رله‌مانى له نێوان هه‌ردوو فراكسیۆنى یه‌كێتى و پارتى، هه‌ردوولاش كۆكن كه جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ لایه‌نى سێیه‌م پێكهاته‌كان بێت و به‌ڕاوێژ و هه‌ماهه‌نگى ده‌ستنیشان بكرێت و دابنرێت.
15- هه‌ردوولا كۆكن له سه‌ر ئه‌وه‌ى له رووى دارایى و داهات و خه‌رجیه گشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پێویستیان به رێكخستنه‌وه هه‌یه، بۆیه له رێگاى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه دووباره رێكخستنه‌وه‌ى یاسایى و موئهسهساتیانهوه بۆ ئه‌م بواره بكرێت، به شێوه‌یه‌ك ببێته مایه‌ى چه‌سپاندنى زیاترى شه‌فافیه‌ت و دادپه‌روه‌رى و هاوسه‌نگى له ئیداره‌دانى داهات و خه‌رجییه‌كان و سامانى گشتى وڵات.
16- په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به پێى یاسا به‌ركاره‌كان له رێگاى دامه‌زراوه ده‌ستوورى و یاساییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن:
أ- له فه‌رمانگه‌ى په‌یوندییه‌كان و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى ده‌ره‌وه و شاند و مه‌ڕاسیم و بۆنه پڕۆتۆكۆلییهكان، هاوسه‌نگى و به‌شدارى هه‌ردوولا له حكوومه‌ت پارێزراو ده‌بێت.
ب- له خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان رێكخستنه‌وه‌ى یاسایى بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت، به شێوه‌یه‌ك وه‌زیرى هه‌رێم بۆ ئه‌م بابه‌ته دیارى بكرێت.
17-هه‌ردوولا وه‌ك یه‌ك تیم كار ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م ره‌وشه سهپێنڕاوهى كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كى باڵاى هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا پێكدێت بۆ پاڵپشتى حكوومه‌تى هه‌رێم بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 و چه‌سپاندنى ئیستحقاقى كورد له‌م ناوچانه، ئامانجى هاوبه‌شه هه‌ردوولا ده‌بێت، به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
أ- دیاریكردنى دۆسیه‌ى تایبه‌ت به ماده‌ى 140 ى ده‌ستوورى عێراق به سه‌رجه‌م رێكاره یاسایى و ئیدارییه‌كانه‌وه له سه‌ر هه‌ردوو ئاستى كه‌ركووك و عێراق.
ب- دیاریكردنى دۆسیه‌ى تایبه‌ت به ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى ژیان و گوزه‌رانى ناو كه‌ركووك.
ت- حكوومه‌تى هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگى له گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرال كار ده‌كات بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى پارێزگاى كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییكانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم (جێناكۆكه‌كان)، له رووى سیاسى، ئیدارى، سه‌ربازى و ئه‌منى.
ج- پڕۆسه‌ى دانانى پارێگارى كه‌ركووك له پاشكۆى ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه دیاریكراوه.
18- پابه‌ندبوونى هه‌ردوولا به‌م رێككه‌وتنه به هه‌موو خاڵهكانیهوه، پاڵپشتى حوكمڕانى سه‌رتاسه‌رى كوردستان ئه‌ركى هاوبه‌شى هه‌ردوولایه و پێكه‌وه‌بوون به‌رده‌وامبوونى شه‌راكه‌تى راسته‌قینه ده‌پارێزى و بۆ جێبه‌جێكردن و به‌دواداچوونى ناوه‌ڕۆكى ئه‌م رێككه‌وتنه، لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش پێكدێت و مانگانه، یان له كاتى پێویست كۆده‌بنه‌وه.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان
4/3/2019 4/3/2019
پاشكۆى رێككه‌وتننامه‌ى سیاسى نێوان
یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
سه‌باره‌ت به پارێزگاى كه‌ركوك
هاوته‌ریب له گه‌ڵ پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌نگاوه‌كانى پێویست بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى پارێزگاى كه‌ركووك به دانانى پارێزگاریشه‌وه به پێى ریككهوتنى نێوان به‌ڕێزان كاك مه‌سعود بارزانى و كاك كۆسره‌ت ره‌سووڵ له 3/3/2019 ده‌ست پێده‌كات.
یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
4/3/2019 4/3/2019
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)