"كارەساتێكی ئابووری چاوەڕێی ئێران دەكات"

راپۆرتێك لەبارەی مەترسییەكان بڵاودەكرێتەوە

K24 - ھەولێر

بەپێی راپۆرتی گۆڤارێكی ئەمەریكی كارەساتێكی ئابووری چاوەڕێی ئێران دەكات، بەپێی داتاكانی ئەو گۆڤارە ئێستا ئێران لە خراپترین و مەرترسیدارترین بارودۆخدایە بەراورد بە چوار سەدەی رابردوو.

بە گوێرەی نوێترین راپۆرتی گۆڤاری فۆرین بۆلیس-ی ئەمەریكی، ئێران توانای بەرگە گرتنی زیاتری نەماوە و سزاكانی ئەمەریكا ئابووری وڵاتەكەی خستووەتە لێواری داڕمانەوە و بەھۆی ئەوەی كە ھیچ پلانێكی دانەناوە بۆ رووبەڕوو بوونەوەی دۆخی ئەستەمتر، كارەساتێكی راستەقینە چاوەڕێی ئابوورییەكەی دەكات و پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ بەرێژەی 60% داكەوتن تۆمار بكات.

ئەو گۆڤارە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر بێت و ئەمەریكا سزای تووندتر بەسەر ئێران بسەپێنێ، ئەوە دەستبەجێ ئابوورییەكەی دادەڕمێت، چونكە شادەماری ئابووری ئێران، نەوتەكەیەتی و ئەو دۆخەی كە ئێستا ئەو وڵاتەی تێیدایە بە مەترسیدارترین ھەژمار دەكرێت بە  بەراورد بە چوار سەدەی رابردوو.

ھ.م