نەیمار بوو بە "تەڵەکەوە"

باوکی نەیمار: نەیمار ئەو جۆرە کارانە ناکات و تەڵەی بۆ دانراوە

K24 – هه‌ولێر:

نەیمار دا سیلڤا ئەستێرەی تۆپی پێی بەڕازیلی و یانەی پاریسان جێرمای فەرەنسی، لە لایەن خانمێکەوە تۆمەتی دەستدرێژی دراوەتە پاڵ.

ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس بە سوود وەرگرتن لەچەند راپۆرتێکی پۆلیسی بەڕازیل زانیوویەتی، خانمێک لە پاریس سکاڵای لەسەر نەیمار تۆمارکردووە بەوەی مانگی رابردوو لە پاریس لاقەی کردووە.

خانمەکە بە پۆلیسی گوتووە، رۆژی 15ی ئایار و لە ژووری هۆتێلەکەی، کاتژمێر 8:20 خولەکی شەو، نەیمار بە سەرخۆشی هاتووەتە ژووری ئەو خانمە کە لە رێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام یەکیان ناسیوە، لەوێ بەبێ رەزامەندی خانمەکە، نەیمار دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەری.

لەسەر رووداوکە، نەیمار گرتە ڤدیۆیەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە دەڵێت: "هەرکەسێک من بناسێت، دەزانێت کە ئەو کارانە ناکەم".

لای خۆیەوە، باوکی نەیمار لەبارەی ئەو تۆمەتانە رایگەیاندووە، ئەوە تەڵەیە بۆ کوڕەکەی دانراوە و نەیمار هیچ هەڵەیەکی نەکردووە.

راشیگەیاند، دەتوانین لە رێگای نیشاندنی گفتووگۆی ناو بەرنامەی واتسئاپ، ئەوە بسەلمێنن کە نەیمار تەڵەی بۆ دانراوە و ئەم کارانە بەرنامە بۆ داڕێژراو بوون.

DW

H.J