پارتی: ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی كه‌ركووك گرنگترین بابه‌ته
چارەسەری کێشەی کەرکووک تەنیا بە لایەنێک ناکرێت
K24 – سلێمانی:
لایەنە سیاسییەکانی کوردستان نەیان شاردووه‌تەوە، كه چارەسەری کێشەی کەرکووک تەنیا بە لایەنێک ناکرێت و پێویستە رێکكەوتنی لەسەر بکرێت، بە تایبەت لە نێوان پارتی و یەکێتی.
پۆستی پارێزگاری کەرکووک و ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەو پارێزگایە، ئەو گرێکوێرەیەیه، کە تا ئێستا لە نێوان پارتی و یەکێتی بە نەکراوەیی ماوەتەوە.
ھەرچەندە ئەو دوولایەنە رێکكەوتنیان لەسەر ئەو دوو بابەتە بۆ سەرۆک مه‌سعود بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ جێ ھێشت و ئەوانیش رێکكەوتنیان کردبوو، بەڵام یەکێتی پابەندی رێککەوتنەکە نەبوو.
ئێستا پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی ساردی تێکەوتووە.
له‌و باره‌یه‌وه، بێستون سابووراوایی- لێپرسراوی بۆردی پێگەیاندنی کادرانی یەکێتی رایگه‌یاند، کاری لە پێشینەیان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک، رێکكەوتنە لەگەڵ پارتی، لە بەرامبەردا پارتی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکووک بە گرنگتر دەزانێت.
مه‌حموود محه‌ممه‌د، جەختی كرده‌وه، بە گوێرەی رێککەوتننامەکەی نێوانیان، هاوتەریب لەگەڵ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسی دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکووک یەکلایی دەکرێتەوە، نەوەک لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان. ئاماژە بەوەش دەدات، كه یەکێتی پابەندی رێککەوتننامەکە نەبووە.
سه‌باره‌ت به گرنگیی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان و یه‌كده‌نگی لایه‌نه كوردییه‌كان، مامۆستا جه‌عفه‌ر، ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 داوای كرد، لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌رچاو بگرن.
مامۆستا جه‌عفه‌ر ئاماژه‌شی دا، كه ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ستیاره و پێویستی به یه‌كده‌نگیی كورد هه‌یه.
ئا: هاوژین جه‌مال، هۆشمه‌ند سادق