نێچیرڤان بارزانی و محه‌ممه‌د ئه‌لحه‌كیم جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كه‌نه‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: پێویسته كیشه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن
K24- هه‌ولێر:
به بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی نێچیرڤان بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان، محه‌ممه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه نوییهكهیدا بۆ خواست.
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، محه‌ممه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی فیدرال، پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان كرد، به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌رك و كاری نوێیدا، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆگ كرده‌وه.
له به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانی سوپاسی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنی و پیرۆزباییه‌كه‌ی ئه‌لحه‌كیمی كرد و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ، نیشان دا.
H.B