پۆمپیۆ پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ، دووپات كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا و به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌رك و كاری نوێیدا.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، پۆمپیۆ جه‌ختی له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
هه‌روه‌ها پۆمپیۆ هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا زیاتر تۆكمه بكرێن و كێشه‌كانی نێوانیان به ڕێگه‌ی دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن.
لای خۆیه‌وه، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنی و پیرۆزباییه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای كرد و به‌هێزكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و عێراقی له هه‌موو بواره‌كاندا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ، دووپات كرده‌وه.