عادل عه‌بدولمه‌هدی: كه‌ركووك پێویستی به هاوكاریی به‌غدا و هه‌ولێره
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت كرابوو به تاووتوێكردنی ره‌وشی پارێزگای كه‌ركووك
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئه‌مڕۆ به سه‌رۆكایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، كۆ بووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت كرابوو به تاووتوێكردنی ره‌وشی پارێزگای كه‌ركووك.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك ئاماده بوون.
سه‌رۆك وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوتی: پێویسته چاره‌سه‌ری ئه‌منی بدۆزرێنه‌وه.
گوتیشی: "له پاڵ ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌دا، پێویسته هه‌وڵه سیاسییه‌كان په‌ره‌یان پێ بدرێت و به‌بێ دوورخستنه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك، هه‌مووان هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن".
دووپاتیشی كرده‌وه، كه‌ركووك فره‌ڕه‌نگه. بۆیه پێویستی به هاوكاریی حكوومه‌تی ئیتیحادی، حكوومه‌تی خۆجێی و حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: "ته‌قینه‌وه‌كان له رێی بۆمبی چێندراو بوون، به‌ڵام له رێی میدیاوه زۆر گه‌وره كران و لێدوانی توندیش به‌دوایاندا هاتن".