عادل عه‌بدولمه‌هدی: به هیچ شێوه‌یه‌ك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نابڕین
مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نابڕین
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند، به هیچ شێوه‌یه‌ك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نابڕین.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راشیگه‌یاند، به گوێره‌ی یاسای بودجه، ده‌بێت رۆژانه هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات، به‌ڵام تا ئێستا نه‌وتی راده‌ست نه‌كردووه.
گوتیشی: "هه‌ولێر ده‌ڵێت ئاماده‌ین نه‌وت راده‌ست بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته پێویستی به رێككه‌وتن هه‌یه"، چونكه ئێستا هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی دانه‌وه‌ی قه‌رز و كرێی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانه.