سێ یهكهمهكانی زانكۆ و پهیمانگهكان دانهمهزرێندران
له سهرهتای ئهمساڵهوه حكوومهت بهڵێنی دامهزراندنی پێداون
K24 – ههولێر:
سهرهڕای ئهوهی له سهرهتای ئهمساڵهوه حكوومهت بهڵێنی دامهزراندنی پێداون، بهڵام سێ یهكهمی ساڵی خوێندنی (2015 - 2016)ـی زانكۆ و پهیمانگهكانی ههرێمی كوردستان، دوای سێ ساڵ چاوهڕوانی بۆ دامهزراندنیان، داوا دهكهن ئهنجومهنی وهزیران وهڵامی نووسراوێكی وهزارهتی خوێندنی باڵا بداتهوه، كه نزیكهی ساڵێك لهمهوبهر بۆ ئهنجومهنهكه بهرزی كردووهتهوه.
له داواكاریینامهیهكدا، كه وێنهیهكی بۆ كوردستان24 رهوانه كراوه، سێ یهكهمی زانكۆ و پهیمانگهكان بۆ ساڵی خوێندنی 2015 – 2016 داوایان كردووه كۆتایی به چاوهڕوانییهكانیان بهێنرێت.
ههروهها رایانگهیاندووه، لە کۆبوونەوەی (14/1/2019) ی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لە دامەزراندنمان درا، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕیارە فەرمانی دامەزراندنی پێ دەرچووە و نەکەوتووەتە بواری جێبەجێ کردن.
دهقی داواكارینامهكه
ئێمە وەک دەرچوانی سێیەکەمی سەر ئاستی بەش و کۆلێژەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2016-2015 ژمارەمان (1369) دەرچووە. بەپێی نوسراوی ژمارە (9413) کە لە بەرواری (23\7\2018) وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردووە و پێداویستی وەزارەتەکەی بە دامەزاندنمان بەشێوەیەکی هەمیشەیی خستووەتەڕوو.
بەڵام دوای تێپەڕبوونی نزیکی ساڵێک لە ئاڕاستەکردنی ئەو نوسراوە و ماوەی سێ ساڵ لە چاوەڕوانی ئێمەی دەرچووان، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی بڕیاری لە دامەزراندنمان نەداوە.
لە کاتێکدا دۆخی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەراورد بە (5)ساڵی ڕابردوو گەشەسەندن و بەرەو پێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە و تاڕادەیەک باری سەختی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان تێپەڕیووە.
پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ لە ئاستێکی باشدان، بەجۆرێک بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی ناوەندی عێراقیەوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، سەرەڕای ئەوەی لە کۆبوونەوەی (14\1\2019)ی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لە دامەزراندنمان درا، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕیارە فەرمانی دامەزراندنی پێ دەرچووە و نەکەوتووەتە بواری جێبەجێ کردن.
بەتایبەت ئەوەی کە نیگەرانی لای ئێمەی دەرچوان دروستکردووە ئەو لێدوانە بەردەوامانەن کە بەرپرسانی باڵای ناو ئەنجوومەنی وەزیران لەڕاگەیاندنەکانەوە دەیدەن سەبارەت بە کەیسی دامەزراندنمان بەبێ هیج ڕوونکردنەوەیەکی ورد و دەقیق بەجۆرێک تەواوی ئەو باس و لێدوانانە جۆرێک لە گومان و دوودڵی و هەتا زۆر پرسیاری وەڵامنەدراوەیان بۆ ئێمە دروست کردووە.
چونکە سەرلەبەری لێدوانەکان بەو ئاڕاستەیەن کە کەیسی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەتەنها یەک وەجبە نین و چەند وەجبەیهکن و تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لێنەدراوە و ئەو بابەتە لە دیراسەو خوێندنەوەدایە، بەڵام وەک روون و ئاشکرایە کتابی داواکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ دامەزراندن بەتەنها بۆ سێ یەکەمەکانی ساڵی 2016-2015 کراوە و تا ئێستا وەجبەکانی تر نوسراوی فەرمیان بۆ نەکراوە بۆ ئەو مەبەستە، و لەهەمانکاتدا ئەگەر ڕەچاوی ڕیزبەندی ساڵ و ڕادەی چاوەڕوانی بکرێت وا پێویستە بەتەواوی وەجبەی 2016-2015 مافی ڕەوای خۆی پێبدرت و بەهەمان نەریتی ساڵانی ڕابردوو کەیسەکەمان یەکلایی بکرێتەوە لە ئەنجومەنی وەزیران بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانکاریەکی تێدا ئەنجامبدرێت و سەرەنجام لەبەرژەوەندی کۆی دەرچوان بێت.
لێرەوە داواکارین لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر ئاستی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان و گروپەکانی فشار کە خۆیان لە ڕێکخراوە قوتابی و خوێندکارییەکان دەبینێتەوە هەوڵێکی جددی و فعلی بدەن و لەو ڕووەوە هاوکار و ئاسانکار بن بەمەبەستی هەرچی زووە دەرکردنی بڕیاری دامەزراندنمان بەشێوەیەکی فەرمی و نوسراو بەرلە دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان، چونکە لەڕاستیدا دانەمەزارندنی ئێمە زەبرێکی کوشندەی داوە لە ڕۆحی کێبڕکێی زانستی لەنێوان خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان. قەرەبووکردنەوەی ئەو چەند ساڵە لە چاوەڕوانیمان و گەڕاندنەوەی ئومێد و شکۆ بۆ خوێندکارانی زانکۆ وپەیمانگاکان بەتەنها بەوە دەکرێت بەپەلە و هەرچی زووە بڕیاری فەرمی لەو بارەوە بدەن بەڕەچاوکردنی پاراستنی بەرژەوەندی کۆی دەرچوانی سێیەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکان وەجبەی 2016-2015، بەجۆرێک پەیڕەوی هەمان نەریتی ساڵانی ڕابردوو بکرێت لە دامەزراندنمان ، وە سەرجەممان لە بەش و کۆلێژەکانی خۆمان دابمەزرێینەوە و سەرەتای ساڵی نوێی خوێندن بەتەواوی ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن و کۆتایی بە چاوەڕوانی ئێمەی دەرچوان بهێنن ...
