یه‌كێتی په‌یامێكی ئاراسته‌ی پارتی كرد

یه‌كێتی به‌ په‌یامێك وه‌ڵامی پارتی دایه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

له‌ وه‌ڵامی پیرۆزبایینامه‌كه‌ی پارتیی دیموكراتی كوردستان، كه‌ ئاراسته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كردووه‌، به‌ بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندییه‌وه‌، یه‌كێتی به‌ په‌یامێك وه‌ڵامی پارتی دایه‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی یه‌كێتی

به‌ڕێزان له‌ مه‌كته‌بى سیاسیی پارتیی دیموكراتى كوردستان

سڵاوێكى گه‌رم...

سوپاسى بروسكه‌ى پیرۆزبایى ‌و په‌یامه‌ دۆستانه‌كه‌تان ده‌كه‌ین، به‌بۆنه‌ى یادى (44) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانه‌وه‌.

له‌م یاده‌ مه‌زن ‌و پیرۆزه‌دا، ئێمه‌ له‌ یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، جه‌خت له‌سه‌ر هاوخه‌باتى ‌و دۆستایه‌تىی نێوانمان ‌و هه‌ماهه‌نگىی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

له‌وه‌ش دڵنیایتان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا یه‌كێتى له‌هه‌موو كات زیاتر یه‌كده‌ست‌ و باشتر  یه‌كهه‌ڵوێسته‌ بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ره‌واى گه‌له‌كه‌مان‌ و پێشخستنى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق‌ و هه‌رێمى كوردستان‌ و خزمه‌تكردنى زیاتر به‌ كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان.

له‌گه‌ڵ رێزماندا...

مه‌كته‌بی سیاسى

یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان

2/6/2019