سەرۆک بارزانی: رۆشنبیران و هونەرمەندان رۆڵی کاریگەرتریان لە سیاسەتوانان هەیە
سەرۆک بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک هونەرمەند و رۆشنبیر و نووسەری شاری سلێمانی کۆ بووەوە
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ یەکشەممە 02/06/2019، سەرۆک بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک هونەرمەند، رۆشنبیر و نووسەری شاری سلێمانی کۆ بووە و رۆڵ و کاریگەرییانی لەسەر کۆمەڵگا بەرز نرخاند.
لەو كۆبوونەوەیەدا، هونەرمەند و نووسەر و رۆشنبیرانی شاری سلێمانی، خۆشحاڵیی خۆیان بەو دیدارە دەربڕی و بەشێک لەوانەی لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولدا رۆڵیان گێڕاوە و خزمەتیان کردووە، باسی کێشە و گرفتەکانی بەردەم بزاڤی رۆشنبیری و هونەرییان کرد و داوایان لە سەرۆک بارزانی کرد، زیاتر پشتیووانیی لە خواستی هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی کوردستان بکات، بە جۆرێک ڕۆڵ و پێگەی ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و ماندووبوونیان، لەبەرچاو بگیرێت.
سەرۆک بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و ڕایگەیاند، کە ڕۆشنبیر و هونەرمەندان بەشێکی گرنگ و کاریگەری کۆمەڵگەن و هەندێجار ڕۆڵیان زۆر لە سیاسەتوانان زیاترە و دەتوانن خزمەتی زیاتریش پێشکەش بە گەلەکەیان بکەن، پشتیووانیی تەواویشی بۆ داوا و خواستەکانیان دەربڕی.

سەرچاوە: ماڵپەڕی مەسعود بارزانی
H.J