هەولێر.. لە رووداوێكی ھاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەست دا

پۆلیسی ھاتووچۆ زانیاری بڵاو دەكاتەوە

K24 - ھەولێر

لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لەسەر رێگەی ھەولێر- دێگەڵە كەسێك گیانی لە دەست دا و كەسێكی دیكەش بریندار بوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتووچۆی كۆیە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ ئەمڕۆ 2/6/2019، لە رێگەی ھەولێر نزیک بازگەی دێگەڵە، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (مان ترێلە و نیسان پیكاپ)، شۆفێری پیکاپه‌كه‌ گیانی لە دەست دا و سەرنشینەکەشی زامدار بوو".

وەك لەو راگەیەندراوە روون كراوەتەوە: "ھۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ بێ ئاگایی و کەمتەرخەمیی شۆفێری ترێلە، چۆتە رێڕەوی بەرامبەر و بووه‌تە ھۆی دروستبوونی ئەو رووداوە".

ھ.م

هەولێر.. لە رووداوێكی ھاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەست دا
هەولێر.. لە رووداوێكی ھاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەست دا